Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 32

Strict Standards: Declaration of JParameter::loadSetupFile() should be compatible with JRegistry::loadSetupFile() in /home3/sapan/public_html/libraries/joomla/html/parameter.php on line 512

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 38

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 39

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 40

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/setgeneratortag/setgeneratortag.php on line 40

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 362

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 368
زیاتر لەوەی بیری لێدەکەیەوە | گروپی ٢٤

Strict Standards: Declaration of JCacheControllerView::get() should be compatible with JCacheController::get($id, $group = NULL) in /home3/sapan/public_html/libraries/joomla/cache/controller/view.php on line 137

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/valaddthis/valaddthis.php on line 30

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home3/sapan/public_html/plugins/system/metagenerator/metagenerator.php on line 171

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 428

Deprecated: Non-static method JSite::getMenu() should not be called statically, assuming $this from incompatible context in /home3/sapan/public_html/templates/yoo_subway/layouts/com_content/article/default.php on line 13

Deprecated: Non-static method JApplication::getMenu() should not be called statically, assuming $this from incompatible context in /home3/sapan/public_html/includes/application.php on line 536

زیاتر لەوەی بیری لێدەکەیەوە

زۆر تایبەتمەدی هەیە کە دەرناکەوێت لە روکاری سایت بەڵام لەوپەڕی گرنگی و بایەخی زانستی وێب دیزایندایە. ئەوانەی خوارەوە کۆمەڵێکن لەو تایبەتمەندیانەی کە ئێمە زۆر گرنگی پێ دەدەین:

چاکسازی بزوێنەرەکانی گەڕان (Search Engine Optimization): یەکێک لەو ڕێگایانەی کە سەردانکەر بۆ سایتەکەت زیاد دەکات، بزوێنەرەکانی گەڕانن. بۆ نمونە تۆ لە گوگڵدا بەدوای شتێکدا دەگەڕێی و دەینوسی، دەبینی بە هەزاران بگرە جاری وا هەیە بە ملیۆنان ئەنجامت بۆ دێنێ. بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە زۆرینەی خەلکی تەنها سەیری یەکەم پەرەی ئەنجامەکان دەکەن. هەر بۆیە کۆمپانیا گەورەکان پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن بۆ ئەوەی سایتەکەیان وا لێ بکەن کە لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەنجامەکانی گەڕان دەرکەون. دیارە ئەوەش بە دوو شێوە دەکرێت: یەکەم بە پێدانی پارە بە سایتەکانی وەک گوگڵ، دووەمیان بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی "چاکسازی بزوێنەرەکانی گەڕان".

گوگڵ ئانەلیتیکس (Google Analytics): بۆ ئەوەی لە بەرەو پێشچونی سایتەکەت بگەی، تەنها ئەوەندە بەس نییە بزانی ڕۆژانە چەند سەردانکەرت هەیە یان چەند کەس لەسەر هێڵن، بەڵکو زۆر زیاتر لەوانە پێویستە بۆ ئەوەی بە باشی لە سەردانکەرانت تێ بگەی و بزانی چ بکەی بۆ ئەوەی سەردانکەر بۆ سایتەکەت زیاد بکەی.

گوگڵ ئانەلیتیکس خزمەتگوزارییەکی گوگڵە یارمەتیت دەدات کە ئاگات لە هەمو هەڵسوکەوتێکی سەردانکەرانت بێت. لەوانە:

  • زانینی ژمارەی سەردانکەران لەماوەی سەعاتێکدا، ڕۆژێکدا، هەفتەیەکدا، مانگێکدا وە یا هەر ماوەیەک کە دەستنیشانی بکەی.
  • زانینی شوێنی سەردانکەران.
  • زانینی جۆری وێبگەڕی (بڕاوزەر) سەردانکەران و جۆری سیستەمی وەگەرخەر (Operating System)
  •  زانینی جۆری هێلی ئینتەرنێت سەردانکەران وەک نەورۆز تێلی کۆم، گۆران نێت...
  • زانینی ژمارە سەردانکەران لە ڕێگەی مۆبایلەوە.
  • زانینی ئەو سایتانەی کە لەڕێگەیانەوە خەلک هاتونەتە سایتەکەتەوە.
  • زانینی قەبارەی شاشەی سەردانکەران، ڤێرژنی فلاش پلەیەریان، ژمارەی ئەو ڕەنگانەی کە شاشەکەیان پاڵپشتی دەکا... هتد

وە زۆر زیاتر لەوانە.

فۆنتەکانی وێب (Web Fonts): هەڵبژاردنی فۆنتێکی گونجاو کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر جوان دەرکەوتنی هەر سایتێک. بەڵام کێشەکە ئەوەیە تەنها چەند فۆنتێک لەناو ویندۆزدا هەن کە پاڵپشتی لە زمانەکانی وەک کوردی دەکەن. کە ئەوەش وامان لێ دەکا نەتوانین سود لەو هەموو فۆنتە جوانانە وەرگرین یان ئەگەر بەکاریشیان بهێنین هەموو کات بەسەردانکەران بڵێین کە "تکایە ئەم فۆنتە دابەزێنە!".

بەڵام بەبەکارهێنانی تەکنیکی فۆنتەکانی وێب چیدی ئەوە نابێتە کێشە چونکە فۆنتەکە لەکاتی کردنەوەی سایتەکەدا داونلۆد دەبێت بۆ ناو وێبگەڕی (براوزەر) سەردانکەرەکە.

Lightbox Image

سازگاری لەگەڵ وێبگەڕەکان: کێشەیەکی زۆر نەخوازراو بۆ وێب دیزاینەرەکان جیاوازی وێبگەڕەکانە (بڕاوزەرەکان) بەتایبەت لە نێوان ڤێرژنە کۆنەکاندا. هەر بۆیە دەبینین زۆر جار سایتێک لە وێبگەڕێکدا هیچ کێشەیەکی نییە و لە یەکێکی تریان سەرتاپای یان بەشێکی شێواوە. خۆشبەختانە ئەم کێشەیە لەنێوان وێبگەڕە تازەکاندا زۆر کەمبۆتەوە بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە سەردانکەرانی سایتەکەت هەمویان دوا ڤێرژنی وێبگەڕەکانیان دابەزاندبێ. هەر بۆیە ئێمە کاتێک سایتێک درووست دەکەین هەموو کات چاوێکمان لەسەر ئەم بابەتەیە و بە زۆر ئامراز بەردەوام تاقی دەکەینەوە. یەکێک لەو ئامرازانە خزمەتگوزارییەکی کۆمپانیای ئەدۆبییە بەناوی ئەدۆبی براوزەر لاب.

بەگشتی هەوڵ دەدەین ئەو سایتەی کە دروستی دەکەین لانی کەم ئەم وێبگەرانە پاڵپشتی بکات.

browser logos 

خێرایی: یەکێک لەو بابەتانەی کە دەبێت زۆر حیسابی بۆ بکرێت، خێراییە. خێرای کردنەوەی هەر سایتێک لەسەر کۆمەڵێک هۆکار بەندە لەوانە: جۆری سێرڤەرەکە و خێراییەکەی، زۆری کەمی بابەتەکانی سایتەکە، چۆنیەتی درووست کردنی سایتەکە و زۆر شتی تر.

جیا لەوانە ئێمە کۆمەڵێک تەکنیک بەکاردێنین کە بەڕادەیەکی بەرچاو سایتەکە خێرا دەکات. لەوانە:

  • کاشکردنی کوێرییەکان: لەبەر ئەوەی کە زۆربەی زۆری زانیارییەکانی سایتەکە لە ناو داتابەیسدا پاشەکەوت بووە، داواکردنی (request) زۆر دەبێتە هۆی هێواش کردنەوەی سایتەکە. بەڵام بەبەکارهێنانی تەکنیکی کاشکردنی کوێرییەکان ئەم داوایانە لە ناو چەند فایلێکدا پاشەکەوت دەبن و ناو بەناو نوێ دەبنەوە. بەمەش چەند بەرابەر سایتەکە خێرا دەبێت.
  • گچکە کردنەوەی فایلەکان: بەشیکی بەرچاوی هەر سایتێکی سەردەمی، فایلەکانی (CSS) و (Javascript) پێکی دێنن. قەبارەی و ژمارەی ئەم جۆرە فایلانە دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بەهۆی کردنیان بەیەک فایل و پەستاوتنیان. بەمەش تێکرای داواکردن (request) لەسەر سێرڤەرەکە کەمدەبێتەوە لە ئەنجامدا دەبێتە خێراکردنی سایتەکە.
مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢