بەهێزترین زمانەکانی بەرنامەسازی

لەدوای گەشەسەندی زانستی کۆمپیوتەر، سەدان زمانی بەرنامەسازی پەیدابون بەڵام تەنها هەندێکیان سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنا. کلیک لێرە بکە بۆ بینینی هەندێک لەو زمانانە.

زۆر سەختە بگوترێت فڵان زمان باشترینە یاخود خراپترینە. بەڵام دەتوانرێت بگوترێت ئەم زمانە بۆ ئەم کارە گونجاوترینە. چونکە هەموو زمانەکان لایەنی باش و خراپی خۆیان هەیە. دەکرێت زمانێک بۆ کارێک باشترین هەڵبژاردن بێت بەڵام هەمان زمان بۆ کارێکی تر خراپترین بێت.

ئێمە چ زمانێك بەکاردێنین؟

ئێمە لەم زمانانە شارەزاین:

HTML, CSS, JavaScript, PHP, MySQL, ASP.NET, SQL Server, Oracle, ActionScript, Java, C#, XML...

htmlcssphpmysqlxmlPage AspPage JavascriptSql

دیارە هەڵبژاردنی هەر زمانێک یان کۆمەڵە زمانێک پێکەوە لەدوای لیکۆڵینەوەمان دەبێ بۆ ئەو پرۆژەیەی کە لێمان داواکراوە.

ئێمە لە چ شتێکی تر شارەزاین؟

فلاش پڕۆفێشناڵ: گەر خاوەنی پرۆژەیەکی دیرای کراوی وە پێت وایە بە فلاش دروست کرێ باشە، هیچ دودڵ مەبە ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە ئەزمونمان هەیە لەگەڵ هەموو لایەنێکی فلاش. هەر لە دروستکردنی ئەنیمەیشن، بەرنامە (بۆ وێب، دێسکتۆپ وە مۆبایل)، پێکەوە بەکارهێنانی لەگەڵ PHP & MySQL وە زۆر زیاتر لەوانە.

Flash%20Professional%20CS5Flash%20Builder%20CS5fl

ئێی جاکس (Ajax): گەر سایتەکەت بڕیار وایە سەردانکەرانی زۆر کارلێکی لەگەڵ بکەن، ئەوا هیچ لەوە جوانترین نییە سایتەکەت یان بەشێکی بە تەکنەلۆجیای ئێی جاکس دەوڵەمەند بکەی.

ئەو فرەیم وێرکانەی بەکاری دێنین

ئێمە لەسەر کۆمەڵێک فرەیم وێرک (Framework) زۆربەی کارەکانمان بنیات دەنێین کە بە بەهێزترین فرەیم وێرک دادەنرێن لەوانە: جوملە، وێردپرێس، دروپەڵ، دۆت نێت نیوک... هتد.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢