دیزاینێک ساتێ ڕاتگرێ

ڕەنگبێ پێناسەکردنی "جوانی" سەخت بێ. چونکە دەگوترێ جوانی شتێکی ڕێژەییە. بەڵام لەبواری وێب دیزایندا جوانی مانایەکی فراوان و تایبەتی هەیە. گەر بێت و سەرنجی سایتە زەبەلاح و پێشەنگەکانی دنیای کۆمپیوتەر بدەین، دەبینین زۆر بە هەستیاری مامەڵەیان کردووە لەگەڵ هەڵبژاردنی رەنگ و کلێشە و فۆنتدا. چونکە هەر گۆڕانکارییەک کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر سەردانکەران و هەر بەو شێوەیەش لەسەر ئامانجی سایتەکە. لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین جوانترین دیزاین ئەوەیە گونجاوترین دیزاین بێت لەگەڵ ئامانج و پەیامی سایتەکە.

بۆیە گەر تۆ خاوەنی پڕۆژە، کۆمپانیا، رۆژنامە، دامەزراوە یان هەر شتێکی تری نابێت بە هیچ شێوەیەك ئەوە لەیاد بکەی کە خەلکی بەیەکەم تێڕوانین لە سایتەکەت، تۆ و پڕۆژەکەت هەڵدەسەنگێنن.

ئێمە بە چ شێوەیەك سایتێك دیزاین دەکەین؟

سەرەتا هەوڵ دەدەین کە زۆر بەباشی لە ئامانج و پەیامی سایتەکە بگەین دواتر دەست دەکەین بە دارشتنی دیزاینی سایتەکە بەم شێوەیە:

  • هەڵبژاردنی کلێشە: لەدوای ڕاوێژکردن لەگەڵ داواکاری سایتەکە، بەچەند قۆناغێک بڕیاری کلێشە و دەرکەوتەی سایتەکە دەدەین. وە هەرلەم کاتەدا بریار دەدرێت کە هەر بەشێک و پێکهاتەیەکی سایتەکە چەند و چۆن دەرکەوێ. دواتر کۆتا بریار خەتکێشی (سکێچ) دەکرێ و وێنەیەک پیشانی کەسی داواکار دەدرێت، لەدوای پەسەند کردنی دەست بەکارەکانی تر دەکرێت.
  • هەڵبژاردنی ڕەنگ: بێ گومان هەر ڕەنگێک یان کۆمەڵە ڕەنگێک کاریگەرییەکی دیاریکراو لەسەر بینەر بەجێ دێڵێ. هەڵبژاردنی ڕەنگ لەدوای تێگەیشتنمان دەبێت بۆ سایتەکە چونکە، بۆ نمونە، سایتێک کە بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی منداڵانە جیاوازە لەگەڵ سایتێکی هەواڵی. بۆ ئەمەش سود لە ئەزمونی خۆمان و تۆڕی دیزاینەرەکانی وەک ئەدۆبی کولەر وەردەگرین.
    Adobe Kuler
  • هەڵبژاردنی فۆنت: لەبەر ئەوەی کە بەشێکی بەرچاوی هەرسایتێک نوسینە، فۆنت گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە. بەگشتی ئێمە فۆنتەکانی یونی کۆد بەکاردێنین کە لەسەر هیچ کۆمپیوتەرێک کێشەی دەرکەوتنیان نییە وە لەسەر خواستی داواکاری سایت دەتوانین هەرفۆنتێکی بوێ بۆی بکەین بە یونی کۆد یان بۆی  دروست بکەین. لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئێمە وادەکەین سایتەکەت دەرکەوێ بەو فۆنتە تەنانەت ئەگەر سەردانکەر فۆنتەکەشی نەبێ!

ئێمە چ بەرنامەیەک بۆ دیزاین بەکاردێنین؟

ئاشکرایە بونی بەهرەو توانای دیزاین بەتەنها بەس نیە، بەڵکو پێویستی بە بەرنامە و ئامرازی گونجاویشە بۆ ئەوەی کە خەیاڵ و داهێنانەکان بەرجەستە ببن. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بەرهەمەکانی ئەدۆبی بەکاردێنین بۆ دیزاینی گرافیک و دارشتنی لاپەڕەکان.

Adobe Illustrator Adobe Photoshop Adobe Flash Adobe Fireworks Adobe Dreamweaver

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢