ئامانج، حەز و ئومێد ئێمەی لەم گروپەدا کۆکردۆتەوە. بە هەوڵ و هیوای ئەوەی کە ئەگەر نەشتوانین شتێک هەڵدەینە سەر ئەم زانستە، بیگەینین بە ئاستی خۆی لە کوردستاندا. هەر بۆیە هەموو کات چاوێکمان لەسەر دواین داهێنان و تازەگەرییە لەم بوارەدا، درووستکردنی سایت، وە بوارە پەیوەندیدارەکانی تر.

ماناو مەبەستی ناو وە لۆگۆیەکەمان

وەک چۆن ناو کاریگەری هەیە لەسەر هەموو کەسێک، هەر بەو شێوەیەش لەسەر هەر پڕۆژەیەک کاریگەری خۆی دەبێت. بۆ بەگەورە دانانی ئەو کاتەی کە لە شەو و رۆژێکدا بە مرۆڤ دەدرێت، کە دابەش کراوە بەسەر ٢٤ کاتژمێردا، ئێمەش ناوی (٢٤) مان هەڵبژاردووە. هەر ئەو ٢٤ کاتژمێرەی دراوە بە کەسانی گەورە میلەتانی گەورە لەسەر هەمان زەوی و لەژێر هەمان ئاسماندا، وە لەوانەیە لە هەلو مەرجی زۆر سەختر لە ئێمە، ململانێیان کردووە و خۆیان لە کۆیلایەتی ڕزگار کردووە و بە هەزاران هەنگاو پێش کەسانی هاو هەلومەرجی خۆیان کەوتون.

گوتراوە: "کات وەک شمشێرە، نەیبڕی دەتبڕێ". وە ئێشی شمشێریش زۆر بەئازارە وەک چۆن حەسرەتی لەدەستدانی کات بەئازارە. هەربۆیە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەم قسانە، لە لۆگۆیەکەماندا کاتژمێرێکی بێ میل و شمشێرێک بە دیدەکرێ.

 

logo 24 group

بەهای ئێمە

بەهای ئێمە بەهای ڕەسەنی کوردەوارییە، کە سەرچاوەی گرتووە لە ئاینی پاک و بێ گەردی ئیسلام و داب و نەریتی بەرزی کورد، کە وەک میلەتێکی ڕەسەن بۆ چەند هەزار ساڵ لەم ناوچەیە ژیاوە. بۆیە زۆر حەز دەکەین لەکارەکانماندا ئەم ڕەسەنایەتییە ون نەکەین و لە بەرامبەریشدا بەدوربین لە هەموو جۆرە رەگەز پەرستییەک.

لەبەرئەوە هەرکارێک کە داوامان لێ بکریت و پێچەوانەی ئەم بەهایانە بێ کە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، ئەوا بە ویستی خوا بێ دوودڵی رەتی دەکەینەوە.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢