داستانى هونەرى زەوى

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

داستانى هونەرى زەوى

لەكاتێكدا هەموو هونەرمەندانى دونیا بەدواى كارێكدا دەگەڕێن كە بە زیندووى بمێنێتەوە، جیم دینیڤانى تەمەن 51 ساڵ نەخشە بۆ هونەرێكى كاتى دەكێشێت، ئەو هونەرێكى مەزن لەزەویدا دروست دەكات بە بەكارهێنانى چەند ماددەیەكى سروشتی وەكو لم و خۆڵ وسەهۆڵ، كە وادەكات كاریگەرى دیمەنە سروشتیەكە خۆى هۆكارێك بێت لەدەرخستنى جوانیەكەیدا، وە بە لەبەرچاو گرتنى گە ورەیى كارەكە هەندێك جار لە ئاسمانەوە وێنەى دەگیرێت بۆ ئەوەى پارچەكە بەتەواوەتى دەربكەوێت. هەرچەندە هەندێك جار لافاو یان هۆكارە سروشتیەكانى تر كارەكەى دەسڕنەوە.

پێشانگای (Computex 2013) و چەند بەرهەمێکی تازەی سۆنی ڤایۆ

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

پێشانگای (Computex 2013) و چەند بەرهەمێکی تازەی سۆنی ڤایۆ

كۆمپانیاى (sony vaio) بە کۆمەڵیک بەرهەمی تازەوە بەشداری کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی (Computex 2013) لە شاری (Taipei) پایتەختی تایوان. ئەم پێشانگایە گەورەتری پێشانگای ئامێرە کۆمپیوتەرییەکانە لە ئاسیا، وە دووەم گەورە پێشانگایە لەسەر ئاستی جیهان لەم بوارەدا. شانبەشانی ئەم کۆمپانیایە سەرجەم کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری پیشەسازى ئامێرى كۆمپیوتەر ئامادەبون بۆ پیشاندانى كۆتا بەرهەمەکانیان.

(Thunderbolt .2) دووئەوەندە خێراترە بۆ ناردنى شەپۆلى ڤیدیوۆیى (4k)

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

(Thunderbolt .2) دووئەوەندە خێراترە بۆ  ناردنى شەپۆلى ڤیدیوۆیى (4k)

(Thunderbolt) بریتیە لەو ئامێرەى كە لەلایەن كۆمپانیاى ئەنتڵەوە بەرهەم هێنراوە و پێشتر بە ناوى (Light Peak)ـەوە ناسراوە وئەم ئامێرەش پرۆتۆكۆلێكى دووانى هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانێت لەڕێگاى ڕێڕەوى (DisplayPort) یان (PCI Express)ـەوە بەچەند ئامێرێكەوە ببەسترێتەوە، بە مەرجێك ئەو ئامێرانە ڕێڕەوى (DisplayPort) یان (PCI Express) تێدابێت و دەتوانێت لەڕێگاى (daisy-chained) بە شەش ئامێرەوە ببەسترێت.

بەشێوەی ئۆنلاین ویندۆز ٨ تاقی بکەوە

نوسراوە لە لایەن ئارام شوانی. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

بەشێوەی ئۆنلاین ویندۆز ٨ تاقی بکەوە

لەگەڵ ئەوەی ویندۆزی ٨ بە کۆمەڵیک تایبەتمەندی زۆر جیاوازەوە هاتە بازارەوە، بەڵام لەوانەیە زۆربەمان هێشتا دودڵ بین لە بەکارهێنانی و تاقی کردنەوەی.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢