هەندێک شۆرتکەتی بەسودی یوتیوب

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

yootube shortcuts

یوتیوب وەک گەورەترین سایتی پەخشی ڤیدیۆ زۆر بە پرۆفیشنالی گەشە پێدراوە بە جۆریک هەمو کەس بتوانێ بەکاری بێنێ. لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوبدا، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی زۆر ئیشیان پێیەتی، تۆزێک بێازارکەرە هەمووجارێک کۆنترۆلی ڤیدیۆکە بە ماوس بکەی. بۆ ئەم مەبەستە زۆر شۆرکەتی ئاسان هەیە کە دەتوانین بەکاری بێنین کە لەوانەیە لای زۆربەمان شاراوە بێت.

ئایا وێبگەڕەکەت پاڵپشتی HTML5 دەکات؟

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

HTML5 Test

(HTML5) دوا ڤێرژنی زمانی (HTML) ەو تاکو ئێستا، ٢٠١٢، هەر لەژێر گەشەپێداندایە. لەم ڤێرژنەدا زۆر شتی نایاب و سەرنج ڕاکێش زیاد کراوە کە بەلای دیزاینەر و پرۆگرامسازەکان زۆر جێی بایەخن. بۆ بینی بەشێک لە تواناکانی (HTML5) سەیرێکی ئەم بەستەرانە بکە:

کۆمەڵێک ئێکستێنشنی بەسودی گوگڵ کرۆم - ٣

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

history Eraser

٣. History Eraser

زۆربەی زۆری وێبگەرە (بڕاوزەر) نوێکان لەکاتی کردنەوەی هەر سایتیکدا فایلەکانی سایتەکە (وێنە، فایلی سی ئێس ئێس و جاڤاسرکیپت...) کاش دەکەن، واتە لەشوێنێکی کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی دەکات. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر سەردانی ئەو سایتەت کردەوە خێراتر ببێتەوە و فشاریش لەسەر سێرڤەرەکە کەم بکاتەوە. جێی سەرنجە کە وێبگەڕەکان تەنها ئەم فایلانەی کەباسمان کرد پاشەکەوت ناکەن بەڵکو ناونیشانی ئەو سایتانەی کەسەردانت کردوون، کوکییەکان، ناو وە پاسۆردی سایتەکان و زۆر شتی تریش پاشەکەوت دەکەن.

کۆمەڵێک ئێکستێنشنی بەسودی گوگڵ کرۆم - ٢

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

php-docs-to-go

٢. PHP Docs-to-go

ئاشکرایە زمانی (PHP) یەکێکە لە بڵاوترین زمانەکانی بەرنامەسازی وێب. وە بەوە ناسراوە کە زۆر بەجوانی دۆکیۆمێنت کراوە (واتە لەلایەن کۆمپانیای خاوەنی ئەم زمانەوە تەواوی زمانەکە باسکراوە و ڕونکراوەتەوە بە نمونە). بەڵام بۆ بینی ئەم فێرکاریانە دەبێ هەموکات سەردانی سایتی پی ئێچ پی بکەی. وەئاشکرایە زۆربەمان کێشەی خاوی یان نەبونی ئینتەرنێتمان هەیە. خۆشبەختانە بەهۆی ئەم ئێکستێنشنەوە، پی ئێچ پی دۆکس-تو-گۆ، دەتوانی بەبێ بونی هێڵی ئینتەرنێت ئەم فێرکاریانە ببینی.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢