شاشەکەت پیشانی هاوڕێکەت بدە بێ هیچ بەرنامەیەک!

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Screen Share

زۆر جار برادەرێک یان خزمێک، بەتایبەت ئەوانەی تازە کۆمپیوتەریان کڕیوە، کاتێک کێشەیەکیان دەبێ تەلەفۆنت بۆ دەکەن. تۆش چەند بە جوانی بۆیان ڕون دەکەیەوە لەوانەیە هەر تێی نەگەن. یاخود حاڵەتی تریش هەیە بەتایبەت ئەوانەی کە سایت درووست دەکەن زۆر جار وا ڕێکدەکەوێت کە کەسی کڕیار لە شارێک یاخود وڵاتێکی ترە تۆش پێویستە کە چۆنییەتی ئیش پێ کردنی سایتەکەیان بۆ ڕوون کەیەوە.

زیادکردنی فەرهەنگێکی زۆر بەسود بۆ گوگڵ کرۆم

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Google Dictionary فەرهەنگی گوگڵ

٥. Google Dictionary

زمانی ئینگلیزی هێندە فراوانە ئەگەرچی زۆریش شارەزای بی هێشتا رۆژانە ووشەی وات توش دەبێ کە هەرگیز نەتبیستووە و نەتبینیوە. لەدوای تێپەڕاندی ئاستی سەرەتای لە زمانی ئینگلیزیدا، بۆ ئەوەی کە لەجەوهەر و مانای تەواوی ووشەکان بگەی، هیچ فەرهەنگێک ناتوانێ وەک فەرهەنگیکی ئینگلیزی - ئینگلیزی ئامانج بپێکێ.

دیارە بۆ ئەم مەبەستە زۆر فەرهەنگی باوەرپێکراوی جیهانی هەیە کە دەتوانرێ دابەزێنرێتە سەر کۆمپیوتەر یان مۆبایل. بەڵام زۆر جار لەکاتی خوێندنەوەی بابەتێکدا دەبینین، بەتایبەت کە بەپەلە دەمانەوێت شتێک بخوێنینەوە، تۆزێک بێزارکەرە هەموو جار کردنەوەی فەرهەنگەکە و نوسینی وشەی مەبەست.

وێنەی سایتەکەت بگرە - ئیکستێنشنێکی تری گوگڵ کرۆم

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

screen capture

٤. Screen Capture

 زۆر جار دەمانەوێت وێنەی سەرتاپا یان بەشێکی سایتێک بگرین بۆ مەبەستی چاپ کردن یان بڵاوکردنەوەی لە گۆڤارێک یاخود هەرمەبەستێکی تر بەڵام کاتێک درێژی سایتەکە لە درێژی شاشەکەمان زیاترە (Print Screen) ی سەر کیبۆردەکەمان سودێکی وای نییە. بۆ ئەم مەبەستە چەند ئیکستێنشنێکی بەسودی گوگڵ کرۆم هەیە کە زۆر بە ئاسانی ئەم کارەت بۆ دەکات. یەکێک لەوانە لەلایەن گوگڵەوە درووست کراوە بەناوی (Screen Capture by Google).

گۆڕینی فایلی PDF بۆ Word بە شێوەی ئۆنلاین

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

PDF to Word

زۆر بەرنامەی ئاسان هەیە کە دەتوانین لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان ئیشی پێ بکەین بۆ گۆڕینی فایلی جۆری (PDF) بۆ (MS word). بەڵام جاری وا هەیە کە ئیشێکی خێرا دێتە پێش و لەوانەیە بەرنامەکە بەردەست نەبێت. ئەگەرچی لەونەیە بەهەمان کوالێتی هاوتا دێسکتۆپەکەی کارنەکا، بەڵام زۆر سایت هەیە کە ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش دەکا بێ بەرامبەر بە شێوەی ئۆنلاین. یەکێک لەم سایتانە سایتی pdfonline.com.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢