(iFan) ئامێرێکی نوێ بۆ شه‌حنی (iPhone)

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

(iFan) ئامێرێکی نوێ بۆ شه‌حنی  iPhone))

هەمومان دەزانین کە ئایفۆن وزەیەکی زۆر سەرف دەکا. جا چ بەهۆی بچوکی پاترییەکەیەوە بێ، یاخود بەهۆی ئەوەی ئێمە زیاد لە پێویست دەستی تێوەردەدەین و کاری پێ دەکەین.

دیزاینەرێکی هۆڵەندی بەناوی "تجیرد ڤینهۆڤن"، هەستاوە بە دیزاین کردنی ئامێرێک بەناوی (iFan) بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

ئه‌م ئامێره‌ وه‌کوو قه‌پاغی ئایفۆن وایه‌ و له‌ رێگای وزه‌ی باو پانکەیەکی بچووکه‌وه‌ ئایفۆن شه‌حن ده‌کاته‌وە. دیزاینه‌ری ئه‌م ئامێرە رایگه‌یاندووه‌ که‌ شه‌حنی ته‌واوی ئایفۆنه‌که‌ی به‌م ئامێره‌ ته‌نیا ٦ کاتژمێری خایاندووە.

ئه‌م ماوه‌یه‌ لەوانەیە بۆ شه‌حنی مۆبایلێک زۆر بیت، به‌ڵام له‌ شاخه‌وانی و پاسکیل سواری و له‌ سه‌یراندا بایه‌خی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ده‌رده‌که‌وێت!



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢