هەندێک شۆرکەتی بەسودی ویندۆز

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

هەندێک شۆرکەتی بەسودی ویندۆز

ویندۆزی ٧ کۆمەڵێک شۆرکەتی/کورتەڕێی (Shortcut) زۆر بەسودی زیادکرد بۆ ئاسانتر بەکارهێنانی پەنجەرە و بەرنامەکان. ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەو کورتەڕێیانە.

کورتەڕێی ڕێکخستنی پەنجەرەکان

کورتەڕێ

ئیشەکەی

Win + Home

گچکەکردنەوەی (Minimize) هەمو پەنجەرەکان، جگە لەوەی کە چالاکە

Win + Space

هەمو پەنجەرەکان ڕوندەبن بەجۆرێک دەتوانی دێسکتۆپ ببینی

Win + ↑

گەورەکردنی ئەو پەنجەرەیەی کە چالاکە

Shift + Win + ↑

گەورەکردنی ئەو پەنجەرەیەی کە چالاکە بەشێوەی ستونی

Win + ↓

گچکەکردنەوەی ئەو پەنجەرەیەی کە چالاکە.

Win + →

نوساندنی پەنجەرەی چالاک بەنیوەی لای ڕاستی شاشەکە

Win + ←

نوساندنی پەنجەرەی چالاک بەنیوەی لای چەپی شاشەکە

ڕاکێشانی پەنجەرەکە بۆ سەرەوە

گەورەکردنی پەنجەرەکە

ڕاکێشانی پەنجەرەکە بۆ لای ڕاست/چەپ

نوساندنی پەنجەرەکە بە نیوەی ڕاست/چەپی شاشەکە

ڕاوەشاندنی/جوڵاندنی پەنجەرەکە یەک دوجار بەشێوەی یەک لەدوای یەک بۆ لای چەپ و ڕست

گچکە کردنەوەی هەمو پەنجەرەکان

دوجار کلیک کردنی لەسەر قەڕاغی سەرەوەی پەنجەرەکە

گەوەرەکردنی پەنجەرەکە بەشێوەی ستونی

کورتەڕێکانی تاسکبار (Taskbar)

کورتەڕێ

ئیشەکەی

Win + (1-9)

کردنەوەی ئەو بەرنامەیەی کە نوسێندراوە بە تاسکبارەوە. بەگوێرەی ڕیزبەندییەکەیان

Ctrl + Shift + Right-Click

کردنەوەی بەرنامەکە وەک بەڕێوەبەر

هەندێ کورتەڕێی گرنگی تر

کورتەڕێ

ئیشەکەی

Ctrl + Shift + N

دروستکردنی فۆلدەرێکی نوێ لە ویندۆز ئیکسپلۆرەردا

Alt + ↑

چون بۆ یەک ئاست پێشتری ریزبەندی فۆڵدەرەکان لە ویندۆز ئیکپۆلرەردا

Win + R

کردنەوەی پەنجەرەی ڕەن (RUN)

Win + E

کردنەوەی کۆمپیوتەر

Win + (+)

کردنەوەی گەورەکەری شاشە (Magnifier)

گەر هەستت کرد لەیەکێک لەوانە تێناگەی، باشتر وایە هەوڵبدەی تاقی کەیەوە. چونکە کاتێکی پێیان ڕاهاتین ئەو کات قیمەت و بەهایان دەردەکەوێ.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢