بەراوردی نێوان گالەکسی ٤ و ئایفۆنی ٥

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Iphone 5 Vs Galaxy S4

رەنگبێ ئاسان نەبێ بەراورد کردنی دو بەرهەم کە پیشبرکێی پێشەنگیانە. هەر یەکەیان بە دڵنیاییەوە لایەنگری خۆی هەیە. گەر تۆ بەتەمای یەکێک لەم دوانە بکڕی، یان کریوتە و دەتەوێ بەراوردیان ببینی، ڕەنگبێ خراپ نەبێ ئەم بابەتە بخوێنییەوە.

قەبارە

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Size

قەبارەی سامسۆنگ گالاکسی S4 گەورەترە لە ئایفۆنی ٥. هەندێک کەس، بەتایبەت لایەنگرانی یاری، وای دەبینن شاشە تا گەورە بێ باشترە. بە پێچەوانەشەوە لەوانەیە هەندێکی کە هەبن سادەیی هەڵبژێرن.

ئەو ماددەی کە پێی روپۆش کراوە

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Material

ئایفۆنی ٥ ڕوپۆش کراوە بە ئەلەمنیۆم. لەکاتێکدا سامسۆنگ گالەکسی S4 ڕوپۆشەکەی ماددەی پلاستیکە.

کێش

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Weight

وەک دەبینین گالەکسی S4 نزیکەی ١٨ گرام قورسترە.

شاشە

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Display

جیا لەوەی کە گالەکسی S4 ئینجێک شاشەکەی گەورەترە، نزیکەی یەک ملیۆن پیکسڵی دیقەی/ریزەلوشنی شاشەکەی زیاترە. ئەگەر چی لەوانەیە ئەو جیاوازییە بەچاو ئاسان هەست پێ نەکرێ، بەڵام لە روی هاردوێرییەوە نرخ و بەهای خۆی هەیە.

پڕۆسێسەر

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Processor

لەروی ژمارەوە وا پێدەچێ کە گالەکسی S4 خێرا تر بێ، بەڵام بەشێوەی کردەیی پێ ناچێ جیاوازییەکی وایان هەبێ. لەبەر ئەوەی ئەپڵ هاردوێر و سۆفتوێر لەخۆیەتی. جیا لەوانەش سیستەمی ئەندرۆید، کە سیستەمی وەگەرخەری (Operating System) گالەکسی S4ـە، لەبەر ئەوەی کە زمانی بەرنامەسازی سەرەکییەکەی جاڤایە، کە ئەویش یەک پلە ئاست بەرزترە، بەو مانایەی کە یەک پلە لە هاردوێر دورترە. بەمەش بەشێوەیەکی ئاسایی هێواشترە. بەڵام بەهۆی ئەو چاکسازییەی کە لە کەمپایلەری (compiler) سیستەمی ئەندرۆید کراوە، تارادەیەک ئەم ئاستەنگەشی بریوە.

ڕام

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Ram

گالەکسی S4 لەوەشیاندا پێش هاوتاکەی کەوتووە بەوەی کە رامەکەی دوبەرابەر زیاترە.

قەبارەی پاشەکەوتکردن

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Storage

لە روی توانستی پاشەکەوتکردنەوە هەردو بەرهەم یەکسانن، ئەوەندە نەبێ کە ئەوەی گالەکسی مایکرۆ ئێس دییە.

وایەرلێس

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Wireless

هەر دو بەرهەم پاڵپشی هەردو ستانداردی LTE و +HSPA دەکەن.

خۆگری پاتری

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Battery

دوبارە لەروی ژمارەوە پێدەچێ کە گالەکسی S4 پاترییەکەی خۆگر تر بێ. بەڵام هەروا ئاسان نییە بریار دان بەتایبەت کە شاشەکەی گالەکسی S4 گەورەترە و هەم دیقەی زیاترە، کەئەوەش راستەوخۆ کاردەکاتە سەر خۆگری پاترییەکەی.

کامێرا

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Camera

لەوەشیاندا سامسۆنگ گالەکسی S4 هەوڵی داوە پێش هاوتاکەی کەوێ بەهەردو کامێراکەیەوە، پێشەوە و دواوە.

ئەنجامی کۆتایی

Iphone 5 Vs Galaxy S4 Conclusion

ئەگەرچی لەروی تایبەتمەندییە هاردوێرییەکانەوە سامسۆنگ گالەکسی S4 پێشی رکابەرەکەی کەوتووە، بەڵام لەوانەیە ئەمە تاکە ڕێگە نەبێ بۆ بەراورد کردنی دو بەرهەمی دوو گەورە کۆمپانیا. زۆر کەس  لەوانەیە ئاسانی بەکارهێنان و ژمارە ئەو بەنامانەی کە لەبازاری هەر یەکەیان دا هەیە بکاتە پێوەر بۆ هەڵبژاردن. باشتر وایە پێش بریار دان پرسایر لەخۆت بکەی چ تایبەتمەندییەکی مۆبایل بۆ تۆ زۆر گرنگە. هەندێک کەس تەنها ئیشی بەکامێراکەیەتی. لەوانەیە هەندێکی تر ئەو بەرنامانەی بۆ گرنگ بێ کە دادەبەزێتە سەر مۆبایلەکە.

گەر تۆ مۆبایلێکت هەیە و هەست دەکەی پێویستی تۆی دەستەبەر کردووە، بە بڕوای من، باشتر وایە بریاری کڕینی هیچیان نەدەی و نەکەوییە ناو پێشبرکێی ئەو کۆمپانیایانە. چونکە ئەو پارەیە جیا لەوەی سەرمایە و ڕەنجی تۆیە، لەهەمان کاتدا سەرمایەیەکی نیشتیمانییە و لەم وڵاتەی ئێمە دەچتە دەرێ لەبەرامبەر شتێک کە پاش چەند ساڵێک دەبێ فڕێ بدرێ.

بەهەرحاڵ، هەڵبژاردن لای تۆیە.



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢