چۆنیه‌تی گۆڕینی پاسوێردی (Win XP) بێ زانینی پاسوێردی پێشوو!

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

چۆنیه‌تی گۆڕینی پاسوێردی (Win XP) بێ زانینی پاسوێردی پێشوو!

هه‌موومان ده‌زانین بۆ گۆڕینی پاسوێرد ده‌بێ پاسوێردی پێشوو بزانین به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ رێگه‌ی فێڵێکی کۆمپیته‌ری بێ زانینی پاسوێردی پێشوو، پاسوێرده‌که‌تان بگۆڕن!

به‌م شێوازه‌ که‌ چوونه‌ پشت کۆمپیته‌ره‌که‌ و هه‌ڵکراو بوو و یان چه‌ند یوزه‌ری هەبوو:

  • له‌ مێنیوی Start له‌سه‌ر RUN کلیک بکه‌ن.
  • لە پەنجەرەی RUN ـدا ئەم نوسینە بنوسن control userpasswords2
  • لەم پەنجەرەیەی کە بۆتەوە لیستی یوزه‌ره‌کانی کۆمپیته‌ره‌که‌ نیشان ده‌درێت. له‌سه‌ر ئه‌م یوزه‌ره‌ که‌ دەتانەوێ پاسوێردی بگۆڕن کلیک بکه‌ن و Reset Password هه‌ڵبژێرن.
  • ئێستا پاسوێردی نوێ دووجار بنووسن و ئینتێر بکه‌ن. به‌م شێوازه‌ پاسوێردی نوێ بێ زانینی پاسوێردی کۆن ده‌گۆڕدرێت.

به‌ڵام هه‌میشه‌ وانییه‌ که‌ مه‌جالمان هه‌بێت بچینه‌ پشت کۆمپیته‌رێک و کراوه‌ بێت و ئێمه‌ پاسوێردی بگۆڕین و شایه‌د له‌ قۆناغی Welcome دا پاسوێردی هه‌بێت، ئه‌وکات چ بکه‌ین:
ئه‌وکات دوگمه‌کانی Ctr + Alt + delete داده‌گری و له‌به‌شی یوزەردا ده‌نووسی Administrator و ئینتەر ده‌که‌ی.
یوزەری ئه‌دمینی ویندۆز ده‌کرێته‌وه‌ له‌وێڕا به‌ ئاسانی ده‌توانی بچییه‌ به‌شی Control Panel و له‌ به‌شی User Accounts را به‌ ئاسانی پاسوێردی هه‌ر یوزه‌رێک که‌ حه‌زت لێیه‌ بسڕیه‌وه‌ و یان پاسوێردی نوێی بۆ دابنێی.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢