کەلێنێکی سێکیورەتی گالەکسی ٣

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

کەلێنێکی سێکیورەتی گالەکسی ٣

بەهۆی کەلێنێکی سێکیورەتی لە مۆبایلی گالەکسی ٣ ـدا، دەتواندرێ بەتەواوی قفلی بونەوەی مۆبایلەکە بشکێندرێ و وەلابندرێ.

قفڵی مۆبایل ده‌بیت ببێته‌ له‌مپه‌رێک بۆ ده‌ست پێ راگه‌یشتنی خه‌ڵکی به‌ داتای شه‌خسی ناو مۆبایل، به‌ڵام وادیاره‌ بەهۆی لاوازی سێکیوریتی گالەکسی 3 ـەوە زۆر بەئاسانی دەتواندرێ ئەم قفڵە بشکێندرێ بەبێ زانینی وشەی نهێنی!

ئه‌م لاوازییه‌ له‌ نوێترین ڤێرژێنی ئاندرۆیدی گالەکسی S3 واته‌ ڤێرژێنی ٢.١.٤ دا هه‌یە. بۆ ئەوەی بزانی گالەکسییەکەی تۆش دەتوانرێ هاک بکرێ ئەم هەنگاوانە تاقی بکەوە:

  • لەپەنجەرەی داخل کردنی وشەی نهێنیدا، پەیوەندی خێرا (Emergency Call) دابگرە.
  • دواتر (Emergency Contacts) داگرە.
  • یەک جار دوگمەی Home داگرە.
  • راستەوخۆ دوای داگرتنی دوگمەی Home یەکسەر دوگمەی پاوەر Power داگرە بەخێرای.
  • ئەگەر کارەکە سەرکەوتو بوبێت، ئەوا بەدوبارە داگرتنەوەی دوگمەی پاوەر قفلی مۆبایلکە لادەچێ و دەچییە ناو مۆبایلەکە.

بەهیوای ئەوەی منداڵی خزمەکانتان هاکتان نەکەن. چونکە بەهۆی یارییە خۆشەکانییەوە زیاتر لەگەورەکان حەزیان لێیەتی.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢