فایلی PDF به‌قسه‌ بێنە!

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

فایلی PDF به‌قسه‌ بێنه‌

به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆربه‌تان پرۆگرامی (Adobe Reader) ده‌ناسن که‌ بۆ کردنه‌وه‌ی فایلی (PDF) به‌کار دێت.

له‌ رێگای چه‌ند کلیدی ساده‌ی سه‌ر کیبۆرده‌که‌تان ده‌توانن فایله‌ PDF ـه‌ کانتان به‌ ده‌نگی پرۆگرامه‌که‌ ببیسنه‌وه‌ و به‌ ئاسانی گوێ له‌ تێکسته‌ ئینگلیزیه‌کانتان بگرن.

سەرەتا فایلی (PDF)ـه‌که‌تان له‌ رێگای پرۆگرامی (Adobe Reader) بکه‌نه‌وه‌ دواتر خوێندنەوەی بەدەنگ چالاک بکە وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە.

Activate Read Pdf

دەتوانی سود لەم کورتەرێیانە/شۆرتکەتانە وەرگری بۆ بەئیشخستن و راگرتنی.

خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو تێکسته‌که‌تان

Ctrl + Shift + B

ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ که‌ له‌به‌ر چاوتانه‌

Ctrl+ Shift + V

راگرتنی خوێندنه‌وه‌ی تێکست

Ctrl + Shift + E

به‌رده‌وامی خوێندنه‌وه‌ی تێکست

Ctrl + Shift + C


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢