مەترسییەکی تازەی مۆبایل بۆ سەر مێشک

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

مەترسییەکی تازەی مۆبایل بۆ سەر مێشک

گرووپی پزیشکی "ئاپۆلۆ" بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کاتێک له‌ رێگه‌ی مۆبایلەوە ته‌له‌فۆن بۆ یه‌کێک ده‌که‌ین نابێت تا ئه‌و کاته‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌مان وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌ مۆبایله‌که‌ له‌ گوێمان نزیک به‌که‌ینه‌وە.

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی پزیشکی ئه‌م گروپەدا هاتووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌م ماوه‌یه‌دا تا به‌رامبه‌ره‌که‌مان وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن ده‌داته‌وه‌، مۆبایل له‌ زۆرترین وزه‌ بۆ ناردنی سیگناڵ که‌ به‌رابه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ٢ وات یان ٣٣ دێسی بێڵ که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، نابێت مۆبایل‌ له‌ گوێمان نزیک بکه‌ینەوە.

هه‌روه‌ها له‌کاتی به‌کارهێنانی مۆبایلدا باشترە هه‌وڵ بدرێت له‌ گوێی چه‌پ که‌ڵک وه‌ربگیردرێ و تا لەتوانادایە مۆبایل له‌ گوێی راست دور بخرێتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ سیگناڵه‌کانی مۆبایل راسته‌وخۆ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌شێکی هه‌ستیاری مێشک که‌ که‌وتۆته‌ لای راستی مێشکی مرۆڤ.



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢