ره‌نگه‌کان مۆسیقا دروست ده‌که‌ن!

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

ره‌نگه‌کان موزیک دروست ده‌که‌ن !

وابیر بکه‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌کان به‌بێ به‌کارهێنانی که‌ره‌سه‌ی موزیک ده‌نگیان لێوه‌ بێت، باوه‌ڕ کردنی ئه‌م شته‌ موشکیله‌، به‌ڵام ده‌کرێت.

پەیمانگای (Copenhagen Institute of Interaction Design) دانیمارکی هەستاوە بەداهێنانی ئامێرێک کە ڕەنگ دەگۆڕێ بۆ نۆتەی مۆسیقا.

چۆن؟

ڕەنگە سەرەکییەکان کە پێک دێن لە سور، سەوز و شین هەریەکەو نۆتەیەکی مۆسیقی دیاری کراوی بۆ دانراوە لەناو کۆمپیوتەرێکدا. کاتێک دڵۆپی ڕەنگەکان دەڕژێنرێتە سەر بۆردێکی دیاری کراو، کامێرایەک هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی جۆر و قەبارەی دڵۆپی ڕەنگەکە. وە کاتێک ڕەنگەکان تێکەڵ دەکرێن، نۆتەیەکی جیاواز بەرهەمدێنن.



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢