(Surface Pro) دو مۆدێلی تازەی دێتە بازار

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

(Surface Pro) دو مۆدێلی تازەی دێتە بازار

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت به‌ فه‌رمی بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ له‌ مۆدێلی ١٢٨ گیگابایتی ئه‌م تا‌بلێته‌ ته‌نیا مۆڵەت دراوه‌ که‌ ٨٣ گیگابایت بۆشایی بداته‌ ده‌ست به‌کارهێنه‌رانی. سەبارەت بە مۆدێلی ٦٤ گیگابایتییه‌که‌ش ته‌واوی هارد به‌ کاملی ناخرێته‌ به‌ر ده‌ستی به‌کارهێنه‌ران و بەڵکو ته‌نیا ٢٣ گیگابایت ده‌درێت به‌ به‌کارهێنه‌ر.

وته‌بێژی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت به‌ فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشڕاست کرده‌وه‌ که‌ به‌کارهێنه‌ران ئیزنی به‌کارهێنانی ٧ گیگابایتی به‌لاشیان هه‌یه‌ له‌ (SkyDrive) و هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌ هاردی ئێکستێرنال که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ کاره‌کانیان.

ئه‌م ته‌بلێته‌ که‌ هه‌ڵگری ویندۆوزی هه‌شته‌ وێڕای ئه‌م پرۆگرامانه‌ی که‌ له‌سه‌رەتادا کۆمپانیا له‌سه‌ری دابه‌زاندون ٤١ گیگابایت جێ ده‌گرێت و به‌کارهێنه‌ر ناتوانێت بیانسڕێته‌وە.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢