شه‌حنی مۆبایل به‌ گه‌رمای ده‌ست

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

شه‌حنی مۆبایل به‌ گه‌رمای ده‌ست

لێکۆڵه‌ران به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ته‌کنۆلۆژیای نانۆ شێوازێکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌توانێ گه‌رمای له‌ش بکات به‌ کاره‌با.

ئامێرێکی ثێرمۆئیلیکتریک بەناوی (Power Felt) کە پەرەپێدراوە لە لایەن تیمێک لە توێژەرانی "ناوه‌ندی نانۆ تێکنۆلۆژیا و ماددە گەردیلەییەکان"ـی زانکۆی وەیک فۆرێستی ئەمریکا، لەتوانایدا هەیە گەرمی لاشەی مرۆڤ بگۆڕێت بۆ تەزوی کارەبا.

له‌م ئامێرەدا بۆڕی کا‌ربۆنی ورد له‌ ناو فایبەری پلاستیکیدا یه‌ک پارچه‌ دانراون. دواتر ئامێرەکە بەهۆی جیاوازی پلەی گەرماوە – جیاوازی پلەی گەرمای ژور و لاشەی مرۆڤ، بۆ نمونە – لەتوانایدا هەیە بارگەی کارەبایی دروست بکات.

کۆری هێویت، ئەندامی لێکۆلەر لەتیمەکەدا، دەڵێ "ئێمە وزەیەکی گەلێک زۆر بەهەدەر دەدەین لە شێوەی گەرمیدا. بۆ نمونە، بەدوبارە بەکارهێنانەوەی وزەی بەفیرۆچوی ئۆتۆمبیلێک دەتوانرێ ئەم وزەیە بەگەربخرێتەوە بۆ بەئیش خستنی رادیۆ، سیستەمی هەواگۆرکێ، یاخود سیستەمی شوێن دۆزی ئۆتۆمبیلەکە".

‌ ده‌وترێت ئه‌م شێوازه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با ده‌توانێت سه‌ره‌تایه‌کی باش بێ بۆ ده‌ست گەیشتن بە وزه‌ی کاره‌بای هه‌رزان، که‌ به‌ بەراورد وزه‌ی خۆر که‌ وزه‌یه‌کی ناکۆتایه،‌ به‌ سه‌رفه‌تر بێت.



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢