(LG) و بچوکترین ئامێری شه‌حنی وایه‌رلێسی دنیا

نوسراوە لە لایەن پێشەوا علی پور. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

 (LG)و بچوکترین ئامێری شه‌حنی وایه‌رلێسی دنیا

ماوه‌یه‌که‌ کۆمپانیای (LG) له‌ داهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی گرنگ و پر تایبەتمەندی زۆر هه‌وڵی سەرنج ڕاکێشی دەدات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ کۆمپانیای (LG) به‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی له‌ بواری شه‌حنی وایه‌رلێسدا ره‌هه‌ندێکی دی گرتۆته‌ به‌ر.

(WCP-300) بچوکترین ئامێری شه‌حنی ته‌له‌فۆنه‌ که‌ تا ئێستا ناسراوە، ئه‌م شه‌حنه‌ بۆ ئه‌م ئامێرانه‌ی که‌ ستانداردی (Qi) یان هه‌یه‌ گو‌نجاوه‌، وه‌کو (nexus 4) و (optimus g pro).

وابڕیاره‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ حه‌فتەی داهاتودا به‌ نرخی ٦٠$ له‌ کۆریای باشوور بۆ فرۆشتن دابنرێت. به‌ڵام نرخی جیهانی هێشتا بۆ دیاری نه‌کراوە.



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢