چۆن دوامۆڵەتی کارەکانت ڕێکدەخەی؟

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

چۆن دوامۆڵەتی کارەکانت ڕێکدەخەی؟

ئامادەکرنی کار و پڕۆژەکان لەوادەی دیاری کراودا، جیا لەوەی بەڵگەی بەڕێوەبردنێکی سەرکەوتووە، لەهەمانکاتدا گەرەنتی پرۆژە و داواکاری تازەشە.

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک هەنگاوی کردەیین بۆ ئەوەی بتوانی لەگەڵ کاتژمێرەکەتدا تەریب ڕێکەی:

لە دیاری کردنی دوامۆڵەتدا مەنتیقی بە

زۆرجار لە هەڵسەنگاندنی تواناکانی خۆمان یان تیمەکەمان بەهەڵەدا دەچین. هەمو کات حیسابی ئەوە بکە ڕەنگبێ لە ناوەراستی کارەکاندا کێشەیەک بێتە پێش وە بەهۆیەوە نەتوانین پڕۆژەی داواکراو لە وادەی خۆیدا تەواو بکەین. لەبەر ئەوە هەمو کات هەوڵبدە مناقەشەی دوامەڵەتێک بکەی لەگەڵ کریاردا کە گونجاو بێ لەگەڵ باردۆخی خۆت. بۆیە پێش ئەوەی کوێرانە ئەو ماوەیە قبوڵ بکەی کە داواکار/کڕیار دەیەوێ، ژیرانە زۆر بەوردی ئەو ماوەیە لێکدەوە کە پێویستە.

فێڵ لەخۆت بکە

ئەگەر بریار وایە، بۆ نمونە، دوامۆڵەت ٢٥ ـی مانگ بێ تۆ لای خۆت ٢٤ یا ٢٣ ـی مانگ بکە بە دوامۆڵەت. تەواوکردنی پڕۆژەیەک پێش وادەی خۆی جیا لەوەی کێشە دروست ناکا، لەهەمان کاتدا ڕێ بەتۆش دەدا هەناسەیەک بدەی.

پڕۆژەکە دابەش بکە

ڕێکخستنی کات بۆ پرۆژەیەک کە بریارە بە سێ مانگ تەواو ببێ قورسترە لە پڕۆژەیەکی چەند رۆژی. بۆیە زۆر گرنگە کە پڕۆژەکە دابەش بکەی بەسەر چەند ئامانجێکی بچوکدا. بۆ نمونە وا دابنێین داوات لێکراوە لۆگۆیەک دیزاین بکەی بەماوەی ٢ مانگ. لە بارێکی وادا دەتوانی پڕۆژەکە دابەش بکەی بەسەر چەند قۆناغێک، وە بۆ هەر قۆناغێک کاتێکی گونجاو دابنێی. لەوانە توێژینەوە، دانانی بیرۆکە، وە خەتکێشی (سکێچ) دانێ بۆ قۆناغێک؛ دانەیەکی تر بۆ دیزاین و پێشاندانی بە لایەنی داواکار؛ وە دواینیان بۆ پێداچونەوە و تەواوکردنی.

ڕەنگبێ زۆر هەنگاوی تری کردەیی هەبێ، گەر تۆ بە ئەزمونی خۆت شتێکی ترت لایە حەز دەکەین بیخوێنینەوە.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢