(Stuxnet) پەلاماری ئێران دەداتەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

(Stuxnet) پەلاماری ئێران دەداتەوە

ئاژانسێکی هەواڵی ئێرانی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەیان توانیویەتی بەسەرکەوتووی هێرشێکی تری کرمە ڤایرۆسی (Stuxnet) ڕاگرێت.

ئەم کرمە ڤایرۆسە، کرمێکی کۆمپیوتەری زۆر ئاڵۆزە کە بۆ یەکەمجار لەساڵی ٢٠١٠ ـدا دۆزرایەوە، کە پێدەچێ دروستکرابێ بۆ ئەوەی سێنتریفیوجەکانی (centrifuges) وێستگەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێران ڕاگرێ. لەو ساڵەدا ئێران ئیسرائیل و ئەمریکای تاوانبار کرد بەوەی لە پشت ئەم هێرشەوە بووبن.

(Stuxnet) کرمێکی کۆمپیوتەری زۆر بەهێزە کە لەڕێگەی (USB drive)ـەوە بڵاودەبێتەوە بەهۆی چوار کەلێنی ویندۆزەوە بەناوی (zero-day) کە پێشتر نەناسراوبوون. دواتر لەتوانای دایە پەیوەندی درووست بکا لەگەڵ سێرڤەرێکی دور، کە بەهۆیەوە هاکەرەکان دەتوانن زانیاری بگوازنەوە و دەستبگرن بەسەر سیستەمی چاودێری وێستگەکە.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢