کاتژمێرێکی (GPS)، منداڵەکەت لەهەرکوێ بێ دەیدۆزێتەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

کاتژمێرێکی (GPS) منداڵەکەت لەهەرکوێ بێ دەیدۆزێتەوە

هەر منداڵان نین کە نیگەرانی وون بوونیانین، بەڵکو زۆر جار بەساڵا چوان و پەککەوتەکانیش زۆر بەئاسانی لە ناو جەنجاڵ و کۆڵانە لێکچووەکانی شار وون دەبن.

جیا لەوەی کە کاتت پێ دەڵی، ئەم کاتژمێرە دەستییەی کۆمپانیای (Guardian Lion Wireless) بەناوی (Leo wristwatch)، مۆبایل و (GPS)ـە. جیا لەوانەش دوگمەی تایبەتی لەسەرە کە لەکاتی داگرتنی دا، پەیوەندی دەکا بە پۆلیسەوە و شوێنی خۆیشی دەستنیشان دەکات لە ڕێگەی (GPS)ـەوە.

تایبەتمەندییەکی تری سەرنج ڕاکێشی کاتژمێرەکە ئەوەیە کە قایشەکەی دەتوانرێ قفڵ بکرێ و زۆر قایم درووست کراوە، بەجۆرێک هەرکەسێک ویستی لەدەستی منداڵەکەتی داکەنێ، ئەوا راستەوخۆ ئاگادارت دەکاتەوە.

ئەم کاتژمێرە دەستییە بڕیار وایە بەهاری ٢٠١٣ بکەوێتە بازارەوە.

ڤیدیۆ: داهێنەری کاتژمێرەکە، جێیسن سولیڤان، باس لە داهێنانەکەی دەکا.

 



 

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢