فەیسبوک بەبێ دەنگی دیزاینە نوێکەی تاقی دەکاتەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Timeline Tabs

فەیسبوک، گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی جیهان، بەبێ دەنگی دیزاینێکی نوێی بۆ(Timeline)ـەکەی تاقی دەکاتەوە.

وتەبێژی کۆمپانیاکە بۆ ئاژانسی هەواڵی (ABC News) ـی دوپاتکردەوە، کە دیزاینی نوێی تایمەلاینەکەیان تاقی کردۆتەوە "لەگەڵ ڕێژەیەکی دیاری کراوی خەڵکدا." بەگوێرەی قسەی وتەبێژەکەش، ئەم هەنگاوەش بۆ ئەوەیە تاکو "گەڕان بەناو تایملایندا هێشتا ئاسانتر بکات."

بەگوێرەی وتەی (ABC News)، کە تایملاینە نوێکەی تاقی کردۆتەوە، دیزاینە نوێیەکە پێکهاتووە لە چەند پەنجەرەیەک (tabs)، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدا بگەڕێن لە نێوان هاوڕێکان، وێنەکان، وە لاپەڕەی زانیاری کەسی. جیا لەمانەش، شێوازی ئێستای پیشاندانی پۆستەکان گۆڕدراوە بەشێوەیەک کە دواین پۆست لەلای چەپ و زانیاری دەربارەی وێنەکان و هاوڕێیان لەلای راستەوە نیشاندەدا.

ماوەتەوە بڵێین تاکو ئێستا دیار نییە کە ئاخۆ فەیسبوک ئەم گۆڕانکاریانە گشتگیر دەکا بۆ هەموو بەکاربەرانی یان نا.

 



 

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢