هاکەرەکان دەستیان گەیشت بە ئیمەیڵەکانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆم

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

هاکەرەکان دەستیان گەیشت بە ئیمەیڵەکانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆم

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، هاکەرەکان توانیویانە بچنە ناو یەکێک لە سێرڤەرەکانی "ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم" (IAEA). وە ئاژانسەکەش جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە هاکەرەکان زانیارییان دزیوە و بڵاویان کردۆتەوە لە سایتەکانیاندا.

وتەبێژی ئاژانسەکە، "گیڵ تودەر"، بە رۆیتەرزی گوت: "(IAEA) زۆر بەداخە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم زانیاریانە کە دزراوە لە سێرڤەرێکی کۆن کە ماوەیەک لەمەوبەر داخراوبوو". وە گوتیشی: "تیمەکانی تەکنیکی و سەلامەتی (IAEA) بەردەوامن لە پشکنینی بارودۆخەکە وە ئەوەی لەدەستیان بێ دەیکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ زانیارییەکی تر دەست هاکەرەکان ناکەوێ".

گروپێک بەناوی "پەرەستوو" بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستە ئەستۆی خۆی. ئەگەرچی تەواو نەزاندراوە لە کام ووڵاتەوەیە، بەڵام بەگوێرەی ناوەکەی گومان دەکرێ گروپەکە ئێرانی بن.

 



 

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢