پێستی ئەلیکترۆنی، هەستیارە بۆ بەرکەوتن و توانای خۆ چاکرندەوەی هەیە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

پێستی ئەلیکترۆنی، هەستیارە بۆ بەرکەوتن و توانای خۆ چاکرندەوەی هەیە

پێستی مڕۆڤ، سەرەرای هەموو لاوازییەکانی، پێ دەچی زۆر سەخت بێ دوبارە درووست کردنەوەی. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پێستی مڕۆڤ توانای خۆچاککردنەوەی هەیە و هەستیارە بۆ بەرکەوتن، بەهۆی ئەوەوە دەتوانێ زانیاری زۆر وورد بۆ مێشک بنێرێ سەبارەت بە گەرمی و پەستان.

بەڵام تیمێک کە پێک هاتبون لە کیمیازانان و ئەندازیاران لە زانکۆی ستانفۆرد  لە گۆڤاری (Nature Nanotechnology)ـدا ڕایان گەیاند، هەنگاوێکی تر نزیک بوونەتەوە لەدرووستکردنی پێستێکی ئەلیکترۆنی کە هەردوو تایبەتمەندییەکەی هەبێ. ئەرکی سەرەکی تیمەکەش ئەوەیە کە ماددەیەک بدۆزنەوە کە بتوانێ خۆی چاکبکاتەوە و کارەباش بەباشی بگەێنێ.

بنیامین چی-کیۆنگ تی، یەکێک لە توێژەرانی پڕۆژەکە گوتی: "بۆ ئەوەی بتوانین وەها ماددەیەک بگەیەنین بە دنیای دیجیتاڵی، پێویستە ماددەکە گەیەنەر بێ".

تیمەکە ئەوەیان بۆ دەرکەوت، ئەگەر بێت و پلاستیکێک کە پێکهاتبێ لە زنجیرەی دڕێژی گەردەکان و بەهۆی بۆندی هایدرۆجینییەوە پێکەوەبەسترابن، هێزی ڕاکێشانی کەم درووست دەکات لە نێوان ناوچە بارگە جیاوازەکانی گەردیلەکان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی خۆچاککردەوەی. لەبەرئەوەی گەردەکان بە ئاسانی لێک دووردەکەونەوە و دووبارە خۆیان ڕێک دەخەنەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شێوەی سەرەتایی خۆیان. تیمەکە ئەم تایبەتمەندییەی ئەم ماددە پلاستیکییە بە هەستکردن ناودەبا.

دواتر بۆ ئەوەی ئەم ماددە پلاستیکییە کارەبا بگەێنێ و بەهێزتر بێ، تیمەکە تەنۆچکە وردی نیکڵیان بۆ پلاستیکەکە زیاد کرد.

بەم داهێنانەش ئومێد دەکرێ لەداهاتوودا پەلی دەسکرد (دەست و لاق)ـی زیرەکتر بەرهەمبهێندرێ. وە ئەگەر بێت و ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بەم ماددەیە ڕوپۆش کرابێ، دەتوانێ کارەبا بگەێنێ و لە ئیش نەکەوێ تەنانەت ئەگەر هاتوو ڕوشێندرا یاخود زیانی پێ گەیەندرا.

 



 

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢