حەز دەکەی گەشتێکی سەر مانگ بکەی؟

نوسراوە لەلایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

حەز دەکەی گەشتێکی سەر مانگ بکەی؟

تەنانەت دوای ئەوەش مرۆڤ توانی بچێتە سەر مانگ، لای خەلکی وەک خەون وایە گەشتی سەر مانگ. چونکە تەنها خەڵکانێکی تایبەت و هەڵبژێردراو دەتوانن بچن، جا بۆ مەبستی لێکۆڵینەوە بێ یان هەر مەبەستێکی تر.

لەم ڕۆژانەدا کۆمپانیایەک بەناوی (Golden Spike Company) ڕایگەیاند، گەشتیاران دەنێرێ بۆ سەر مانگ لە ساڵی ٢٠٢٠ ـدا. ئەمەش بۆ ئەوەی کە دەرفەتێک بێت بۆ خەلکی ئاسایی تا بتوانن گەشتی سەر مانگ بکەن بەنرخێکی گونجاو!

جێی باسە ئەم کۆمپانیایە بەڕێوەدەبرێ لەلایەن ئەو زانا و پسپۆرانەی کە پێشتر لە "ناسا" ئیشیان کردووە. ئەوەی ماوەتەوە بڵێین نرخی هەر بلیتێکە کە پێشبینی دەکرێ ٧٥٠ ملیۆن دۆلار بێ!

ئەمەی خوارەوەش ڤیدیۆیەکە کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بڵاو کراوەتەوە وەک ڕاگەیاندنێک بۆ پلانەکەیان.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢