پاتری سروشتی گوێ وەک سەرچاوەی ووزە

نوسراوە لەلایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

پاتری سروشتی گوێ وەک سەرچاوەی ووزە

بۆ یەکەمجار، توێژەران ئامێرێکی ئەلیکترۆنی چێنراویان بە ئیش خست کە تەنها بە ووزەی کارەبای گوێ، یاخود پاتری سروشتی، ئیش دەکات لەناو قوڵایی گوێدا.

تیمێکی توێژەرانی پەیمانگای تەکنەلۆجیای ماساچوسێتس و زانکۆی هارڤارد، لە ژمارەی ئەم جارەی گۆڤاری (Nature Biotechnology) بۆ یەکەمجار ئەوەیان دەرخست، کە ئەم پاترییە سرووشتییەی گوێ لەتوانایدا هەیە کە ئامێری ئەلیکترۆنی چێنراو بخاتە ئیش، بێ ئەوەی کار بکاتە سەر هەستی بیستن.

"کۆنستانتینا ستانکۆڤیک"، نەشتەرگەر لە تیمارگەی گوێ و چاوی ماساچوسێتس، گوتی: "لە ڕابردوودا، خەڵکی لەو بڕوایە دابوون ئەو بۆشاییەی کە ئەم پەستانە کارەباییەی لێیە دوورەدەستە بۆ چاندنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، وە زۆر مەترسیدارە ئیشکردن لەسەری،". "ئێمە نزیکەی ٦٠ ساڵە دەزانین کە ئەم پاترییە سرووشتییە هەیە لەناو گوێدا وە زۆر گرنگە بۆ بیستنی ئاسایی، بەڵام تائێستا کەس هەوڵی نەداوە ووزەی ئەم پاترییەی بەکار بهێنێ بۆ بە ئیشخستنی ئامێری ئەلیکترۆنی بەسود."

گوێی مرۆڤ هێزی میکانیکی – لەرینەوەی پەردەی گوێ – دەگۆڕێ بۆ ئاماژەی (سیگناڵ)ـی کارۆکیمیایی بەشێوەیەک کە مێشک بتوانێ شی بکاتەوە و تێی بگات؛ پاترییە بایەلۆگییەکەی گوێ سەرچاوەی تەزوی ئەم (سیگناڵ)ـەیە. ئەم پاترییە لە ژورێکدایە لەناو کۆکلیای (cochlea) گوێ، کە بە پەردەیەک دابەش بووە و هەندێک لەخانەکانی ئایۆن دەردەپەڕێنن. ناهاوسەنگی ئایۆنەکانی پۆتاسیۆم سۆدیۆم لەهەردوولای پەردەکە، دەبێتە هۆی درووست بوونی ڤۆڵتییەیەکی کارەبایی.

لە تاقیکردنەوەکەدا تیمەکە ئامێرێکی بچوکی کەم وزەیان لەناو پاتریی بایەلۆجی گوێیەکانی بەرازێکی تاقیگەدا چاند. لەدوای چاندنەکە، ئامێرەکە بەسەرکەوتوویی زانیاری دەنارد لەسەر بارودۆخی کیمیایی گوێی بەرازەکە، وە لەهەمان کاتدا بەرازەکە وەڵامی تێستەکانی بیستنی دەدایەوە.

کلیکی ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە بکە بۆ زانیاری زیاتر:

 


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢