یارییەک منداڵان فێردەکا توڕەییان کۆنتڕۆڵ بکەن

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

یارییەک منداڵان فێردەکا توڕەییان کۆنتڕۆڵ بکەن

توێژەران لە "نەخۆشخانی منداڵانی بۆستن" لەو بڕوایە دان، لەبەرئەوەی ئەو منداڵانەی کێشەی توڕەبوونیان هەیە حەزناکەن چارەسەری دەروونیان بۆ بکرێ بەڵام لەهەمان کاتدا تام لە یارییە ڤیدیۆییەکان دەکەن، بۆیە پێویستە توێژەران یارییەک درووست بکەن کە بەشێوەیەکی پەنهان یارمەتی منداڵان بدات پڕۆڤەی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچونەکانیان بکەن.

یارییەکە ناوی (RAGE Control)ـە، سیناریۆی یارییەکەش بەمشێوەیەیە: ئەو منداڵەی یاری دەکات پێویستە کەشتییە ئاسمانییەکانی دوژمن لەناو بەرێ و، لەهەمان کاتدا، بەهۆی مۆنیتەرێکەوە کە لەیەکێک لە پەنجەکانی دەخرێ چاودێری لێدانی دڵی دەکرێ و لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە پیشانی دەدرێ. هەرکاتێک لێدانی دڵی لە رێژەیەکی دیاری کراو تێپەڕی کرد، ئەوا ناتوانێ تەقە لە کەشتییەکانی دوژمن بکات. بۆیە کەسی یاریکەر بۆ ئەوەی لە یارییەکە سەرکەوێ، پێویستە فێرببێ چۆن هێمنی خۆی دەپارێزێ لەکاتی یاریکدنیدا.

"جۆزیف گۆنزالێز-هێیدریچ"، بەڕێوەبەری سایکۆفارمەکاڵۆجی نەخۆشخانەی بۆستن و توێژەری لێکۆڵینەوەکە، گوتی: "پەیوەندی نێوان (ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵی جێبەجێکردن) لەگەڵ (ناوەندەکانی هەست و هەڵچوون)ـی مێشک زۆر لاوازن لەوکەسانەی کە کێشەی زۆر توڕەبوونیان هەیە، بۆیە یاریکەرانی ئەم یارییە بۆ ئەوەی لە یارییەکە سەرکەون، پێویستە فێرببن ئەم ناوەندانە پێکەوە بەکاربهێنن لەهەمان کاتدا".


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢