کات پارەیە: ئەپڵ ٢١ ملیۆن دۆلار دەدا بە دیزاینی کاتژمێر

نوسراوە لەلایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

کات پارەیە: ئەپڵ ٢١ ملیۆن دۆلار دەدا بە دیزاینی کاتژمێر

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، کۆمپانیای ئەپڵ بە ملیۆنان دۆلار دەدا بە کۆمپانیای نیشتیمانی "هێڵی ئاسنینی سویسڕا" (SBB)، بۆ ئەوەی مۆڵەتی ئەوە بەدەست بێنێ کە دیزاینی ڕوکاری کاتژمێرێکی سویسری لە (iOS 6) بەکار بێنێ.

لەساڵی ١٩٤٤ـدا، کارمەندێکی "هێڵی ئاسنینی سویسڕا"، بەناوی "هانس هیلفیکەر"، دیزاینی ئەم کاتژمێرەی کردووە و لەوێستگەکانی شەمەندەفەر بەکارهاتووە لەسەرتاسەری سویسڕا.

ئەم دیزاینەی هیلفیکەر خەڵاتکراوە لەلایەن "مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن"ـی نیویۆرک وە "مۆزەخانەی دیزاینی لەندەن"، وە بۆتە سمبولێکی نیشتیمانی لە سویسڕادا.

مانگی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ و (SBB) ڕێککەوتن، بەڵام وردەکاری ڕێککەوتنەکەیان ئاشکرا نەکردووە تائێستا.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢