(WD) هارد دڕایڤی ٤ تێڕا بایتی دەخاتە بازاڕەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

(WD) هاردی دڕایڤی ٤ تێڕا بایتی دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای (Western Digital)، کە یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیاکانیی بەرهەمهێنی "هارد دیسک دڕایڤ"، هارد دڕایڤێکی تازەی خستە بازاڕەوە بە قەبارەی ٤ تێڕابایت.

ئەم "هارد دڕایڤە" بە گەورەترین هارد دادەندرێت لە بازاردا لە ڕووی قەبارەوە. وە بۆ دەستەبەرکردنی خێراییەکەی باش بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاییەکان لەسەر هاردەکە، دیسکی هاردەکە بە خێرای ٧٢٠٠ جار دەسوڕێتەوە لە خولەکێکدا، وە میمۆری کاشەکەشی ٦٤ مێگا بایتە.

جیا لەمانەش، هەروەک هاردەکانی تری (WD)، ئەم هاردەش پاڵپشتی کۆمەلێک تەکنەلۆجی و ستاندارد دەکا لەوانە:

  • IntelliSeek: بۆ دۆزینەوەی گونجاوترین خێرایی گەڕانی دەسکی هاردەکە، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە، دەنگەدەنگ، وە لەرینەوە.
  • StableTrac: بۆ کەمکردنەوەی لەرەلەر و هاوسەنگکردنی دیسک (پلاتەر)ـی هاردەکە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ورد زانیاری بخوێنێتەوە.
  • NoTouch: بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سەری تۆمارکردن (recording head) هیچ کات بەر دیسکی هاردەکە ناکەوێ. ئەمەش بۆ پاراستنی هاردەکەیە لەکاتی گواستنەوە و شۆک.

 



 

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢