کۆنترین کۆمپیوتەر گەشتیاران ڕادەکێشێ

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Oldest computer attracts visitors

لەمڕۆدا بیرکردنەوە لە ئامێرێک کە ٣ تۆن قورسییەکەی و ژورێک قەبارەکەی بووە، تۆزێک سەیر دێتە پێشچاومان گەر پێمان بڵێن: "ئەم ئامێرە گەورەیە کۆمپیوتەرە و تەنها ئیشی بژمێرێک (حاسیبەیەک) ـی ئێستای کردووە". بەڵام لە ڕاستیدا ٦١ ساڵ لەمەو بەر ئەمە حاڵی کۆمپیوتەر بووە.

ئیستا گەشتیاران دەتوانن کۆنترین کۆمپیوتەری لەکارنەکەوتوو ببینن لەکاتی ئیشکردنی دا لە "مۆزەخانەی نیشتیمانی کۆمپیوتەر" لە شاری بەکینگەمشەی بەڕیتانیا.

سێ ساڵ لەمەو بەر هەوڵی چاککردنەوە و بە ئیشخستنەوەی ئەم کۆمپیوتەرە درا، کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥١ بەکارهاتبوو بۆ توێژینەوەی ناوەکی.

جێی باسە ئەم کۆمپیوتەرە بە کۆنترین کۆمپیوتەر داناندرێ، بەڵکو کۆنترین کۆمپیوتەرە کە تاکو ئیستا توانای ئیش کردنی مابێ.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢