ئاستی تیشکدانەوەی مەریخ سەلامەتە بۆ مرۆڤ

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Mars Radiation ئاستی تیشکدانەوەی مەریخ

لەدوای ئەوەی ناسا ڕۆبۆتەکەی گەیاندە سەر مەریخ بەسەرکەوتوویی، ئیستا دەیەوێ بزانێ ئاستی تیشکدانەوە لەسەر مەریخ تا چەند سەلامەتە بۆ کەشتیەوانان لە داهاتوودا.

شیکردنەوە سەرتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئاستی تیشکدانەوە لەسەر هەسارەی مەریخ سەلامەتە و نزیکە لەوەی کە هەیە لە "وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی".

دان هاسڵەری لێکۆڵەر ڕایگەیاند: "کەشتییەوانان دەتوانن بژین لەم ژینکەیەدا". هەروەها گوتی:"لە بنچینەدا، ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە بەرگی هەوایی مەریخ وەک قەلغانێک کاردەکا بەرامبەر بە تیشکدانەوە لەسەر روی مەریخ".

شایەنی باسە ئەمە یەکەم جارە تیشکدانەوەی تیشکە گەردوونییەکان لەسەر ڕووی هەسارەیەکی تر دەپێورێ، وە لەدوای ١٠٠ ساڵ دێ کاتێک (ڤیکتۆر هێس) بۆ یەکەم جار تیشکە گەردوونییەکانی لەسەر زەوی دۆزییەوە.

هەسلەر ئەوەشی خستە ڕوو کە تۆمارەکان سەرەتایین و پێویستە زیاتر هەڵبسەنگێندرێن تاکو بە وردی بزانرێ کەشتییەوانان تا چەند دەکەونە بەر تیشکدانەوە لەماوەی گەشتەکەیاندا.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢