ڕۆبۆت وەک جێگرەوەی کرێکار

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Foxconn replaces workers with robot

بۆ بەرزکردنەوەی چالاکی کۆمپانیاکە و کەمکردنەوەی تێچویی کرێکارانی، کۆمپانیای فۆکسکۆنی (Foxconn) تایوانی کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنی پارچە ئەلیکترۆنییەکانە لە جیهاندا، بڕیاری جێگرتنەوەی کرێکارەکانی دا لەلایەن ڕۆبۆتەوە.

وەک دەسپێکی بریارەکەش نزیکەی ١٠ هەزار ڕۆبۆتی گەیاندە یەکێک لە کارگەکانی و بڕیاریشە ٢٠ هەزار ڕۆبۆتی تر لە کۆتایی ئەم ساڵدا درووست بکا. تێچوی هەر ڕۆبۆتێک نزیکەی ٢٠ بۆ ٢٥ هەزار دۆلارە کە نزیکەی سێ بەرابەری تێکرای کرێی ساڵانەی کرێکارێکە.

ئەم کۆمپانیایە خاوەنی زیاتر لە ١ ملیۆن کرێکارە لە چین و زۆر رەخنەی لێ دەگیرێ سەبارەت بەخراپی ڕەوش و گوزەرانی کرێکارەکانی. هەر لە ساڵی ٢٠١٠ وە تاکو ساڵی ڕابردوو ١٦ حالەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە بەتەنها لەیەکێک لە کارگەکانی لە شاری شێنزێنی چین.

لەو بەرهەمە بەناوبانگانەش کە درووستی کردووە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا، ئەوروپا و یابان؛ (ئای فۆن، ئای پاد، پلەیستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠، کیندڵ)ە.


ڤیدیۆ: ڕاپۆرتێک لەسەر چۆنییەتی کاری یەکێک لەگارگەکانی کۆمپانیاکە.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢