داهێنانێک بۆ ئەوانەی جزدانەکانیان لەبیر دەکەن

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Wallet TrackR

زۆر جار لەگەڵ برادەران بریارت داوە کە پیاسەیەک بکەی و لە ڕێگادا، یان ناخۆشتر لەوە لەکاتی پارەداندا، بۆت دەرکەوتووە کە جزدانەکەت لە بیر کردووە.

لەداهێنانێکی سەرنج ڕاکێشدا کۆمپانیایەک بە ناوی (Phone Halo) ئامێرێکی درووست کرد بەناوی (Wallet TrackR) بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە.

بیرۆکەی ئیشکردنی ئەم ئامێرەش ئەوەیە کە ئامێرەکە لە ڕێگەی بلوتوثەوە پەیوەست دەبێ بە مۆبایلەکەت وە لەناو مۆبایلەکەشتدا بەرنامەیەک دەکەوێتە ئیش بۆ چاودێری کردنی ئامێرەکە. هەرکاتێک ئامێرەکە لەمەودای بلوتوثی مۆبایلەکە دوورتر کەوتەوە، بەرنامەکە دەست دەکات بە جەرەس لێ دان و شوێنی ئامێرەکەش لەسەر نەخشە لە ڕێگەی (GPS)ـەوە دیاری دەکا.

Wallet TrackR Application Interface

وێنەی ڕوکاری بەرنامەکە

ئەوەی وای کردووە ئەم ئامێرە کردەیی بێ ئەوەیە کە قەبارەکەی زۆر بچوک و تەنکە وە بە ئاسانی جێی دەبێتەوە لە ناو جزدان یان جانتاکەتدا. جیا لەوەش وزەیەکی زۆر کەمی پاترییکە دەبا چونکە بەتایبەتمەندی وزەی نزمی بلوتوثی ٤ ئیش دەکا.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢