گوگڵ ئینتەرنێتە خێراکەی خستە ئیشەوە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Google Fiber

لەپاش ساڵانێک لە هەوڵدان، گوگڵ بەمدوایە بە فەرمی ئینتەرنێتە سەرو خێراکەی لە شاری کانزەسی ئەمریکا خستەئیشەوە و دانیشتوانی ئەم شارەش بوون بە یەکەم کەس کە ئەم خزمەتگوزارییە تاقی بکەنەوە.

کاتێک بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٠ دا گوگڵ پڕۆژەی فایبەری ڕاگەیاند، نزیکەی ١١٠٠ شار و شارۆچکەی ئەمریکا داوای ئەم خزمەتگوزارییەیان کرد.

شایەنی باسە خێرایی ئەم هێڵە دەگاتە ١ گیگا بیت بۆ هەر چرکەیەک، وە ٧٠ دۆلار نرخی مانگانەکەیەتی. کە ئەوەش ١٠٠ بەرابەر خێراترە لە ئینتەرنێتی زۆربەی دانیشتوانی ئەمریکا.

لە ئێستادا لە دوای بەفەرمی دەستبەکاربوونی ئەم خزمەتگوزارییە، نوێنەرەکانی گوگڵ ماڵە و ماڵ دەگەڕێن بۆ دڵنیابوون لە درووستی ئیشکردنی خزمەتگوزارییەکە و شارەزاکردنی بەشداربوان.

بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئەم بەستەرە بکە.

بە بڕوای ئێوە ئەم ئینتەرنێتە کەی دەگاتە کوردستان!


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢