ویندۆز ئیکسپلۆرەکەت وەک گوگڵ کرۆم لێ بکە

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Clover - for multi tab browsing

یەکێک لە هۆکانی سەرکەوتنی گوگڵ کرۆم دەگەڕێتەوە بۆ ئاسان بەکارهینانی. بەتایبەت چۆنییەتی هەڵسوکەت کردنی لەگەڵ بوکمارکەکان، ئەو سایتانەی کە پاشەکەوتیان دەکەین (هەڵگیراوەکان، سەرچاوەکان).  بۆ زیادکردنی هەمان تایبەتمەندی وە بە نیگا وەرگرتن لە گوگڵ کرۆم، ئیکستێنشنێک بۆ ویندۆز ئیکسپلۆرە درووستکراوە لە لایەن سایتێکی چینییەوە بە  ناوی کلۆڤە کە بەهۆیەوە دەتوانین وەک گوگڵ کرۆم ئەو فۆلدەرەی دەمانەوێ پاشەکەوتی بکەین.

جیا لەوانەش تایبەتمەندی مەلتی-تاب (multi-tab)، ئەوەی کە بتوانی چەند ویندۆیەک پێکەوە بکەیەوە، زیاد دەکات.

multi tab functionality

 کلیکی ئەم بەستەرە بکە بۆ داگرتنی کلۆڤەر

هەندێ شۆرتکەتی کلۆڤە

ئەمانەی خوارە کۆمەڵێک شۆرکەتی باون کە هاوشێوەی گوگڵ کرۆمن

شۆرتکەتئیشەکەی
Ctrl + N کردنەوەی پەنجەرەیەکی تازە
Ctrl + T کردنەوەی تابێکی تازە
Ctrl + W داخستنی تابی کراوە
Ctrl + Shift + T کردنەوەی دواین تابی داخراو
Ctrl + D بوکمارک کردنی فۆلدەر
Ctrl + Shift + D بوکمارک کردنی هەموو فۆڵدەرە کراوەکان
Ctrl + Tab ڕۆیشتن بۆ تابی دواتر
Ctrl + Shift + Tab ڕۆیشتن بۆ تابی پێشتر
Ctrl + Shift + B ڕاگرتن یان کاراکردنی بوکمارک بار

تایبەتمەندی تر

بۆ زیاتر سود وەرگرتن و خێراتر بەکارهێنانی، خراپ نییە ئەم زانیاریانەش بزانی

کلیک کردن

  • دەبڵ کلیکی تابێک بکە بۆ داخستنی.
  • بە ویلی ماوسەکە کلیک لەسەر تابەکە بکە بۆ داخستنی.
  • (Ctrl) دابگرە و دەبڵ کلیکی فۆڵدەرێک بکە بۆ کردنەوەی لە پەنجەرەیەکی نوێ.
  • کلیکی راستی فۆڵدەرێک بکە دواتر (E) داگرە بۆ کردنەوەی لە پەنجەرەیەکی نوێ.
  • بە ویلی ماوسەکە کلیک لەسەر بوکمارکێک بکە بۆ کردنەوەی لە پەنجەرەیەکی نوێ.

 ڕاکێشان (Draggin)

  • ڕاکێشانی فۆڵدەرێک بۆ شریتی بوکمارکەکان (Bookmarks bar) دەبێتە هۆی بوکمارکردنی.
  • ڕاکێشانی فۆڵدەرێک بۆ سەر تاب بار (Tab bar) فۆڵدەرەکە لە تابێکی تازەدا دەکاتەوە.

گەر تۆش شتێکی تازەت لێ زانی کۆمێنتی کە...


سەرچاوە:

http://ejie.me
http://www.hongkiat.com/blog


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢