چۆن خۆگری پاتری لاپتۆپەکەت زیاد دەکەی

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Improve laptop battery

یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە حەزدەکەین لە لاپتۆپەکەمەندا هەبێت پاترییەکی خۆگرە. لەوانەیە لەکاتی کڕینی لاپتۆپدا پیمان بگوترێ ئەوەندە کاتژمێرە خۆدەگرێ، بەڵام لەراستیدا وانییە. چونکە لەوانەیە لە بارێکی نمونەیدا خۆگری لاپتۆپەکە پێورابی.

زۆرجار وا ڕێک دەکەوێت ئیشمان زۆرە بە لاپتۆپەکەمان و دوریشین لە سەرچاوەی کارەبا. لەوەها حالێکدا تەمەنا دەکەین پاترییەکەمان هەرنەبێ نیو کاتژمێر خاترمان بگرێ. ئەم بابەتە بخوێنەوە بۆ ئەوەی بتوانی تا ئەوپەڕی توانا خۆگری پاتری لاپتۆپەکەت زیاد بکەی.

سەرەتا شتێک هەیە کە زۆربەمان لێی بێ ئاگاین ئەوەیە کە سیستەمی کۆمپیوتەرەکەمان بارکراوە بەکۆمەڵیک بەرنامە کە لەوانەیە قەت بەکاریان نەهێنین، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەم بەرنامانە بەشێکی بەرچاوی وزەی پاتریەکە بەکاردێنن.

ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرە بەر  بۆ زیاد کردنی خۆگری پاتری لاپتۆپەکەت:

١. بەڕێک و پێکی کۆمپیوتەرەکت دیفراگمێنت بکە

دیفراگمێنت کردنی هارد بەشێوەیەکی بەردەوام یارمەتی ڕێکخستنی زانیارییەکان دەدات و بەهۆیەوە هاردەکە پێویستی بە کاتێکی کەمتر دەبێت بۆ ئەوەی زانیارییەکان بخوێنێتەوە. لە ئەنجامدا بارێکی کەمتر دەکەوێتە سەر پاترییەکە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دیفراگمێنتەیشن ئەم بابەتە بخوێنەوە: چۆن دیفراگمێنتەیشن دەبێتە هۆی خێرابوونی کۆمپیوتەرەکەت.

٢. بەرنامە ناپێویستەکان دابخە

زۆر بەرنامە هەیە بەشێوەی خۆکار لەکاتی پێکردنی کۆمپیوتەرەکەمان دەکرێتەوە. هەندیک لەم بەرنامانە ڕوکاریان هەیە و دەزانین چین وەک سکایپ، یاهو مێسنجە...هتد. هەشیانە دەرناکەون و ڕوکاریان نییە و بۆ ئاسانکردنی کاری بەرنامەیەکی تر یاخود مەبەستێکی دیاری کراو لەگەل پێکردنی کۆمپیوتەرەکە دەبنەوە. ئەم جۆرەیان پێی دەگوترێ سێرڤس (Service). بۆ بینینی ئەو بەرنامانەی کە لەکاتی پێکردنی کۆمپیوتەرەکەت دەبنەوە بڕۆ بۆ:

Start -> Accessories -> Run

ئەوجا لە ناو پەنجەرەی ڕەندا بنووسە: msconfig

Run msconfig command

دواتر لەو پەنجەرەیەی کە دەبێتەوە بڕۆ سەر (Startup). دەبینین زۆر بەرنامە هەیە کە هیچ پێویست ناکا هەمو جارێک بکرێنەوە. بۆ ڕاگرتنی ئەو بەرنامانەی کە ناتەوەێ هەموو جارێک بکرێنەوە تەنها نیشانە راستەکەی لەسەر لاببەو دواتر (Apply) یان (OK) بکە.

System Configuration - msconfig

٣. ئەرکە بەرنامە بۆ دانراوەکان (Scheduled Tasks) ڕاگرە

 لەوانەیە ئەرکە بەرنامە بۆ دانراوەکە سکانی دژە ڤایرۆس یاخود دیفراگمێنتەیشن بێ کە بەشێک لە وزەی پاترییەکە بەکاردێنن. دەتوانی تا ئەو کاتەی لە سەرچاوەی کارەبا دووری ئەم ئەرکە بەرنامەبۆدانراوانە ڕاگری.

٤. ئامێرە دەرەکییەکان لێکەوە

ئامێرە (USB) ییەکان بەشێکی زۆری وزەی پاترییەکەت بەکاردێنن بۆیە هەموو ئامێرە دەرەکییەکان دەربێنە لەوانە: ماوسی دەرەکی، کارد ریدەر، سپیکەری دەرەکی، بلوتوث، وای فای...هتد.

٥. درایڤی سی دی/دی ڤی دی بەتاڵ کە

تەنانەت گەر نیازیشت نەبێ بەکاری بێنی، بەتاڵی کە.

٦. روناکی شاشەکە کەم کەوە

شاشەی ئێڵ سی دی لاپتۆپ وزەیەکی بەرچاوی پاتری دەبا. لەسەر کیبۆردی زۆربەی لاپتۆپەکان دوگمەی کەمکردن/زیادکردنی ڕوناکی شاشە هەیە. ئەگەر نا دەتوانی لەڕێگەی کۆنتڕۆل پانێڵەوە دەسکاری بکەی.

power options

٧. سپیکەرەکان بێ دەنگ کە

سپیکەرەکان بێ دەنگ کەو هەوڵ بدە کە بەرنامە مەلتیمیدیاییەکان بەکار نەهێنی.

٨. سکرین سەیڤەر ڕاگرە

بۆ ئەوەی تۆزێکی تر خۆگری پاترییەکە زیادکەی، سکرین سەیڤەر ڕاگرە.

١٠. لەڕێگەی  (Power Options) زیاتر وزەی پاترییەکە بپارێزە

لە ویندۆزدا کۆمەڵێک پلانی پاشەکەوت کراو هەیە بۆ پاراستنی وزەی پاتری. لە باوترینیان:

(Power Saver): ئەم پلانە ڕێکخراوە بۆ ئەوەی وزەی پاترییەکە پاشەکەوت کات بە کەمکردنەوەی خێرایی کۆمپیوتەرەکە لە کوێدا گونجاو بێ.

(High Performance): ئەم پلانەیان ڕێکخراوە بۆ ئەوەی کە کۆمپیوتەرەکە بە خێرایی ئیش بکات بێ گوێ دانە خۆگری پاترییەکە.

هەندێک جۆری لاپتۆپ لەکاتی کریندا لەوانەیە پلانی تریشی بۆ پاشەکەوت کرابێ لەلایەن کۆمپانیایی بەرهەمهێنەوە.

More power plan

Power plans

ئەم بابەتە درێژەی هەیە....



مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢