شاشەکەت پیشانی هاوڕێکەت بدە بێ هیچ بەرنامەیەک!

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Screen Share

زۆر جار برادەرێک یان خزمێک، بەتایبەت ئەوانەی تازە کۆمپیوتەریان کڕیوە، کاتێک کێشەیەکیان دەبێ تەلەفۆنت بۆ دەکەن. تۆش چەند بە جوانی بۆیان ڕون دەکەیەوە لەوانەیە هەر تێی نەگەن. یاخود حاڵەتی تریش هەیە بەتایبەت ئەوانەی کە سایت درووست دەکەن زۆر جار وا ڕێکدەکەوێت کە کەسی کڕیار لە شارێک یاخود وڵاتێکی ترە تۆش پێویستە کە چۆنییەتی ئیش پێ کردنی سایتەکەیان بۆ ڕوون کەیەوە.

بۆ چارەسەری ئەم کێشانە زۆر بەرنامە و خزمەت گوزاری بەسود هەیە کە دەتوانی بەهۆیانەوە شاشەکەی خۆت پیشانی ئەو کەسە بدەی یاخود ئیش بە کۆمپیوتەرەکەی بکەی لەدورەوە.

بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەمجارە بۆ ئێوەی باس بکەین خزمەتگوزارییەکی زۆر بەسود و ئاسانی سایتێکە بە ناوی (ScreenLeap). کە نە پێویستی بە بەرنامەیە کە دایبەزێنی وە نە پێویستی بە ئەندام بوونە. بۆ ئیش پێکردنی ئەم خزمەت گوزارییە ئەم هەنگاوانە بگرە بەر:

هەنگاوی ١

سەرەتا ئەم سایتە بکەوە: ScreenLeap. دواتر کلیک لەسەر دوگمە سەوزەکە بکە وەک لەم وێنەیە پیشاندراوە:

Click to Share you screen

هەنگاوی ٢

لەبەرئەوەی کە ئەم خزمەت گوزارییە بە زمانی جاڤا درووست کراوە وە لەبەر سەلامەتی لەوانەیە هەندێک وێبگەڕ یان کۆمپیوتەر پرسیارت لێ بکات کە ئایا ڕێی بە بەرنامەکە دەدەی بکرێتەوە. لەوەها حاڵەتێکدا ڕێی پێ بدە وەک ئەم وێنەیە:

Allow google chrome to run screenleap

 

Allow screenleap java app to run

هەنگاوی ٣

دواتر تەنها ئەو لینکە کۆپی بکە و بینێرە بۆ ئەو کەسەی کە دەتەوێت وێنەی شاشەی کۆمپیوتەرەکەتی پیشان بدەی.

copy url

دیارە بە کلیک کردنی ناونیشانەکە کۆپی دەبێ. دەشتوانی کلیک لەسەر (More Sharing Options) بکەی ئەگەر ویستت بە ئیمەیڵ ناونیشانەکە بنێری.

Email url

دواتر دەتوانی کۆنتڕۆڵی پیشاندانی شاشەکەت بکەی و تەنها ئەوەندەی شاشەکەت پیشان بدەی کە دەتەوێت.

Sharing options

تێبینی: لەبەر ئەوەی کەم ئەم خزمەتگوزرییە بە زمانی جاڤا درووست کراوە، بۆیە پێویستە جاڤا لەسەر کۆپیوتەرەکەت دابەزێنرابی. کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢