زیادکردنی فەرهەنگێکی زۆر بەسود بۆ گوگڵ کرۆم

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Google Dictionary فەرهەنگی گوگڵ

٥. Google Dictionary

زمانی ئینگلیزی هێندە فراوانە ئەگەرچی زۆریش شارەزای بی هێشتا رۆژانە ووشەی وات توش دەبێ کە هەرگیز نەتبیستووە و نەتبینیوە. لەدوای تێپەڕاندی ئاستی سەرەتای لە زمانی ئینگلیزیدا، بۆ ئەوەی کە لەجەوهەر و مانای تەواوی ووشەکان بگەی، هیچ فەرهەنگێک ناتوانێ وەک فەرهەنگیکی ئینگلیزی - ئینگلیزی ئامانج بپێکێ.

دیارە بۆ ئەم مەبەستە زۆر فەرهەنگی باوەرپێکراوی جیهانی هەیە کە دەتوانرێ دابەزێنرێتە سەر کۆمپیوتەر یان مۆبایل. بەڵام زۆر جار لەکاتی خوێندنەوەی بابەتێکدا دەبینین، بەتایبەت کە بەپەلە دەمانەوێت شتێک بخوێنینەوە، تۆزێک بێزارکەرە هەموو جار کردنەوەی فەرهەنگەکە و نوسینی وشەی مەبەست.

خۆشبەختانە کۆمپانیای گوگڵ فەرهەنگە بەتواناکەی لەڕێگەی ئیکستێنشنێکەوە بۆ وێبگەڕی کرۆم زیاد کردووە. بەهۆی ئەم فەرهەنگەوە دەتوانی بە دوجار کلیک کردن لەسەر هەر ووشەیەک، تەنانەت گەر ئینگلیزیش نەبێ، ماناکەی بزانی.

بۆ داگرتنی ئەم فەرهەنگە کلیکی ئەم بەستەرە بکە.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢