وێنەی سایتەکەت بگرە - ئیکستێنشنێکی تری گوگڵ کرۆم

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

screen capture

٤. Screen Capture

 زۆر جار دەمانەوێت وێنەی سەرتاپا یان بەشێکی سایتێک بگرین بۆ مەبەستی چاپ کردن یان بڵاوکردنەوەی لە گۆڤارێک یاخود هەرمەبەستێکی تر بەڵام کاتێک درێژی سایتەکە لە درێژی شاشەکەمان زیاترە (Print Screen) ی سەر کیبۆردەکەمان سودێکی وای نییە. بۆ ئەم مەبەستە چەند ئیکستێنشنێکی بەسودی گوگڵ کرۆم هەیە کە زۆر بە ئاسانی ئەم کارەت بۆ دەکات. یەکێک لەوانە لەلایەن گوگڵەوە درووست کراوە بەناوی (Screen Capture by Google).

کلیکی ئەم بەستەرە بکە بۆ داگرتنی ئیکستێنشنەکە

 لەدوای داگرتنی ئیکستێنشنەکە ئایکۆنیکی چکۆڵە لە سەرەوەی گوگڵ کرۆم دەردەکەوێت کە بە کلیک کردنی دەتوانین یەکێک لە هەڵبژاردنەکان هەڵبژێرین و وێنەی شاشەکەمانی پێ بگرین.

screen capture options


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢