هەندێک شۆرتکەتی بەسودی یوتیوب

نوسراوە لەلایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

yootube shortcuts

یوتیوب وەک گەورەترین سایتی پەخشی ڤیدیۆ زۆر بە پرۆفیشنالی گەشە پێدراوە بە جۆریک هەمو کەس بتوانێ بەکاری بێنێ. لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوبدا، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی زۆر ئیشیان پێیەتی، تۆزێک بێازارکەرە هەمووجارێک کۆنترۆلی ڤیدیۆکە بە ماوس بکەی. بۆ ئەم مەبەستە زۆر شۆرکەتی ئاسان هەیە کە دەتوانین بەکاری بێنین کە لەوانەیە لای زۆربەمان شاراوە بێت.

تێپەڕاندی بەشەکانی ڤیدیۆیەک

 زۆرجار لەوانەیە نەمانەوێت سەیری تەواوی ڤیدیۆکە بکەین، بەتایبەت کە ماوەکەی درێژە، بەس تەنها بمانەوێت بزانین باسی چ دەکا. بۆیە دەتوانین بە داگرتنی ژمارەکانی سەر کیبۆردەکەمان ڤیدیۆکە تێپەڕێنین بەم شێوەیە: ژمارە (١) داگرە بۆ ئەوەی لە %١٠ ڤیدیۆکە پێش بخەی، ژمارە ٢ لە %٢٠ وە هەر بەم شێوەیە ژمارە تا ژمارە ٩. بۆ گەراندنەوەی ڤیدیۆکە بۆ سەرەتاکەی، ژمارە (٠) داگرە.

شۆرتکەتە باوەکانی تر

شۆرتکەتئیشەکەی
Space ڕاگرتن/ئیشپێ کردن
٥ چرکە بردنەپێشی ڤیدیۆکە
٥ چرکە گەڕاندنە دواوەی ڤیدیۆکە
زیادکردنی دەنگ
کەمکردنی دەنگ
F گەورەکردنی ڤیدیۆکە پڕ بەشاشە
Esc دەرچون لە حالەتی پر بەشاشە

ئەوانەی ئینتەرنێتەکەیان خاوە

گەر تۆش وەک ئێمە دەناڵێنی بەدەست خاوی ئینتەرنێتەکەتەوە، خراپ نییە ئەم یارییە تاقی کەیەوە. کاتێک ڤیدیۆکە نەهاتووە و وە ئەم هێمای لەودەرە دەردەکەوێت وەک ئەم وێنەیە

لەودەر

ئەوا لەسەر کیبۆردەکەت پەنجە بنێ بە یەکێک لەسەهمەکان (→، ↓، ←، →). دەبینی هیماکە دەگۆڕێ بۆ یاری کرمەکە/مارەکە.

youtube snake game

تێبینی: لەکاتی کردنەوەی ڤیدیۆکاندا دەبێت ڤیدیۆکە سلێکت کرێت. واتە دەبێت یەکجار کلیک لەسەر شوێنێکی ڤیۆکە بکەی تاکو شۆرتکەتەکان ئیش بکەن.


سەرچاوەکان:

http://www.hongkiat.com/blog
http://www.wikipedia.org


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢