ئایا وێبگەڕەکەت پاڵپشتی HTML5 دەکات؟

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

HTML5 Test

(HTML5) دوا ڤێرژنی زمانی (HTML) ەو تاکو ئێستا، ٢٠١٢، هەر لەژێر گەشەپێداندایە. لەم ڤێرژنەدا زۆر شتی نایاب و سەرنج ڕاکێش زیاد کراوە کە بەلای دیزاینەر و پرۆگرامسازەکان زۆر جێی بایەخن. بۆ بینی بەشێک لە تواناکانی (HTML5) سەیرێکی ئەم بەستەرانە بکە:

http://2012.beercamp.com
http://www.20thingsilearned.com/en-GB/home
http://ice-phone.com/about.html
http://www.nike.com/jumpman23/aj2012/
http://slaveryfootprint.org/#where_do_you_live

پرسیار لێرەدا ئەوەیە: گەر (HTML5) ئەوەندە گرنگە بۆ هەموو سایتێک بەم زمانە درووست ناکرێ؟ وەڵامەکەش ئاسانە: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەم زمانە لە ژێر ئیش دایەو وە هەروەها هەموو وێبگەڕاکان (براوزەرەکان) وەک یەک پاڵپشتی ناکەن.

بۆ ئەوەی بزانی ئەو وێبگەڕەی کە تۆ بەکاری دێنی تا چەند پاڵپشتی (HTML5) دەکات، سەردانێکی ئەم سایتە بکە:

The HTML5 test

تاقی کردنەوەی وێبگەڕەکانیش لە کۆی ٥٠٠ خاڵە. ئەوانیش دابەشکراون بەسەر تایبەتمەندییەکانی (HTML5). جێی باسە لەم ریزبەندیانەشدا گوگڵ کرۆم لە پێش هەموو وێبگەڕەکانی دێسکتۆپە.


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢