کۆمەڵێک ئێکستێنشنی بەسودی گوگڵ کرۆم - ٣

نوسراوە لەلایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

history Eraser

٣. History Eraser

زۆربەی زۆری وێبگەرە (بڕاوزەر) نوێکان لەکاتی کردنەوەی هەر سایتیکدا فایلەکانی سایتەکە (وێنە، فایلی سی ئێس ئێس و جاڤاسرکیپت...) کاش دەکەن، واتە لەشوێنێکی کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی دەکات. ئەمەش بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر سەردانی ئەو سایتەت کردەوە خێراتر ببێتەوە و فشاریش لەسەر سێرڤەرەکە کەم بکاتەوە. جێی سەرنجە کە وێبگەڕەکان تەنها ئەم فایلانەی کەباسمان کرد پاشەکەوت ناکەن بەڵکو ناونیشانی ئەو سایتانەی کەسەردانت کردوون، کوکییەکان، ناو وە پاسۆردی سایتەکان و زۆر شتی تریش پاشەکەوت دەکەن.

زۆر جار بۆ هەر هۆیەک بێت دەمانەوێت ئەم پاشماوانە خاوێن کەینەوە. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی سایت درووست دەکەن لەوانەیە ئەم ئێکستێنشنە سودێکی زۆرتری هەبێت. لە کاتی درووست کردنی سایت دا بەردەوام پێویست بەوە دەکات لاپەڕەکە ریفرێش بکەینەوە یان کاشی براوزەرەکە خاوێن کەینەوە تابزانین دوا گۆڕانکاری کە کردومانە چی بەسەر سایتەکەمان هێناوە. بۆ ئەم مەبەستە ئێکستێنشنێکی زۆر بەسود  بەناوی هیستری ئرەیسە (History Eraser) ئەم کارەمان بەشێوەیەکی زۆر خێراتر و ڕێک تر بۆ دەکات.

بۆ داگرتنی ئەم ئێکستێنشنە کلیکی ئەم بەستەرە بکە


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢