کۆمەڵێک ئێکستێنشنی بەسودی گوگڵ کرۆم - ١

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

کرۆما ئێکستێنشن

ئاشکرایە وێبگەری (براوزەری) گوگڵ کرۆم بە ماوەیەکی کەم توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بێنێ و ببێ بە خۆشەویستی وێب دیزاینەرەکان. بەپێی ئامارێک لەساڵی ٢٠١٢ دا، %٣٢.٧٦ ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت گوگڵ کرۆم بەکاردێنن و بەهۆیەوە ببێتە یەکەم وێبگەڕ لە جیهاندا. ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، جیا لە بەهێزی خودی وێبگەڕەکە، گوگڵ بەهۆی ئەم وێبگەڕەوە توانیویەتی ئاسانکارییەکی زۆر بکات بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی خۆی. یەکێک لەو خزمەتگوزاریانە گوگڵ ئێکستێنشنە (Google Extensions).

گوگڵ ئێکستێنشن چییە؟

بۆ ئەوەی تێبگەین گوگڵ ئێکستێنشن چییە، سەرەتا دەبێ لەدەستەواژەی ئێکستێنشن (Extension) بگەین لە بواری کۆمپیوتەردا. ئێکستێنشن فایلێکە پرۆگرامکراوە بۆ ئەوەی تایبەتمەندی بەرنامەیەکی تر زیاد بکات یان بیگۆڕێت. هەر بەوشێوەیە ئێمە دەتوانین کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ گوگڵ کرۆم زیاد بکەین کە لەکاتی دابەزاندیدا نەبووە. جێی بیرهێنانەوەیە هەندێک وێبگەڕی تر دەستەواژەی پڵەگین (plug-in) یان ئادئۆن (add-on) بەکار دێنن بۆ هەمان مەبەست.

لەم زنجیرە بابەتەدا بەویستی خوا هەر جارەی باسی ئێکستێنشنێکی بەسود دەکەین. هەندێک لەوانە بەسودن بۆ دیزاینەرەکان و هەندێکی تریان بۆ پرۆگرام سازەکان. جیا لەوانەش کۆمەڵێکی تر باس دەکەین کە بۆ هەموو کەسێک بەسودە.

١. کڕۆما

ئێکستێنشنێکی سادەیە بەکاردێت بۆ زانینی پلەکانی ڕەنگێکی دیاری کراو. بۆ بینینی چەند تێبینییەک لەسەر چۆنییەتی بەکارهێنانی، کلیک بکە لەسەر ئەم وێنەیەی خوارەوە

chroma

بۆ داگرتنی ئەم ئێکستێنشنە و زیاد کردنی بۆ گوگڵ کڕۆم کلیکی ئەم بەستەرە بکە.

دەشتوانی کلیک لێرە بکەی بۆ بەکارهێنانی بێ ئەوەی دایبگری.

لەکاتی داگرتنی هەندێک ئیکستێنشندا، لەوانەیە داوای چونەژوری ئەژمارەکەت بکا لە (Gmail).


 سەرچاوەکان:

http://en.wikipedia.org
https://chrome.google.com/webstore/category/home
http://lucumalabs.com


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢