چەند تێبینییەک بۆ گرافیک دیزاینەرەکان

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Graphic Design

ناتوانرێ هەمو دیزاینێک بە گونجاو وە سەرنج ڕاکێش لەقەڵەم بدرێ. دیزاینی سەرکەوتوو پێویستە پەیامی خۆی بە خێرای و بە ڕوونی بگەێنێ بە بینەر بێ ئەوەی ماندوی بکات. نابێت بەهیچ شێوەیەک بینەر پێشبینی بکات کە تۆ مەبەستت چییە، بەڵکو دەبێ ڕاستەوخۆ لە پەیامی دیزاینەکەت تێ بگات.

 کاتێک دیزاینی سایتێک، لۆگۆ، پۆستکارد، یان هەر شتێکی تر دەکەی، زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم شتانە بکە:

فۆنت

هەموو کات هەوڵ بدە کە لە دیزاینەکەتدا زیاد لە دوو فۆنت بەکار نەهێنی. فۆنتێک دەکرێ بۆ ناونیشانی بابەتەکان بێت و ئەوی تریان بۆ نووسینی درێژەی بابەت. یان دەکرێ تەنانەت یەک فۆنت بەکاربێنی ئەگەر گونجاو بوو.

قەڵەبالغ نەکردنی دیزاینەکە

هەڵەیەک کە زۆربەی جار سەرتاییەکان تێی دەکەون ئەوەیە کە چەندی لە توانایان دابێ دیزاینەکەیان پڕ دەکەنەوە زیاتر بۆ ئەوە کە توانا و بەهرەی خۆیان بە بینەر نیشان بدەن. زۆر گرنگە لەبیرت نەچی کە تۆ وا بڕیارە پەیامێک بەهۆی دیزاینەکەتەوە بگەێنی و وا لە بینەر بکەی کە کارلێکی لەگەڵ بکات نەک توانای خۆتی پێ نیشان بدەی. چونکە ئەوە زۆربەی جار دەبێتە هۆی پەرتەوازە بوونی خەیاڵی بینەر.

ڕەنگ

وەکو هەمو پارەچەکانی تری دیزاینەکەت، پێویستە کۆنتڕۆڵی ژمارەی ئەو ڕەنگانەش بکەی کە بەکاری دێنی. بەشێوەیەکی گشتی، دوو رەنگی دژیەکی لەگەڵ یەک هاتوو لەگەڵ چەند ڕەنگێک کە لەوانەوە وەرگیرابێ/نزیک بێ.

Color Scheme

Color Scheme

چەند سایتێک زۆر بەنرخ هەیە یارمەتیت دەدات کە ڕەنگێکی گونجاو هەڵبژێری. لەوانە:

http://kuler.adobe.com
http://colorschemedesigner.com

لەگەڵ یەک گونجان

زۆر گرنگە هەموو بەشێکی دیزاینەکەت بەشێوەیەک لەگەڵ ئەوی تریان بگونجێ کە یەکتر تەواو بکات. هەر وێنەیەک بەکاری دێنی دەبێ پەیوەندی هەبێ و بگونجێ لەگەڵ ئەوی تریان. بەو هۆیەوە پارچەیەکی تەواو لەگەڵ یەک گونجاو پێک بهێنێنن و هیچ شتێکی تێدا نەبێ ناسازگار بێ بۆ چاوی بینەر.


 سەرچاوەکان:

http://www.bravenet.com
http://colorschemedesigner.com


مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢