Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 32

Strict Standards: Declaration of JParameter::loadSetupFile() should be compatible with JRegistry::loadSetupFile() in /home3/sapan/public_html/libraries/joomla/html/parameter.php on line 512

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 38

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 39

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/ksecure/ksecure.php on line 40

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/system/setgeneratortag/setgeneratortag.php on line 40

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 362

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 368
چۆن USB ئەداپتەر بکەین بە وایەرلێس (Wireless) | گروپی ٢٤

Strict Standards: Declaration of JCacheControllerView::get() should be compatible with JCacheController::get($id, $group = NULL) in /home3/sapan/public_html/libraries/joomla/cache/controller/view.php on line 137

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/valaddthis/valaddthis.php on line 30

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home3/sapan/public_html/plugins/system/metagenerator/metagenerator.php on line 171

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/valaddthis/valaddthis.php on line 1247

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 428

Strict Standards: Only variables should be assigned by reference in /home3/sapan/public_html/plugins/content/facebooklikeandshare/facebooklikeandshare.php on line 680

Deprecated: Non-static method JSite::getMenu() should not be called statically, assuming $this from incompatible context in /home3/sapan/public_html/templates/yoo_subway/layouts/com_content/article/default.php on line 13

Deprecated: Non-static method JApplication::getMenu() should not be called statically, assuming $this from incompatible context in /home3/sapan/public_html/includes/application.php on line 536

چۆن USB ئەداپتەر بکەین بە وایەرلێس (Wireless)

نوسراوە لە لایەن پێشەوا سەید. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

wimax usb modem

سڵاو هاوڕێیان،
وەک زۆربەمان دەزانین لە ئیستادا کۆمپانیان ئینتەرنێتیەکان جۆرێک لە مۆدێم دەفرۆشن کە یو ئێس بی (USB) بەکاردێنێت. ئەم جۆرە مۆدێمانەش جگە لەو کۆمپیوتەرەی کە پێوەی دەبەسترێت ناوتوانرێت سوودی هەبێت بۆ ئەو ئامێرانەیتر کە بە بێ وەیار ئینتەرنێت بەکاردێنن وەک تەلەفۆنە زیرەکەکان و تاتەژمێرەکان و تەنانەت کۆمپیوتەری تریش.

هەرچەندە جیهاز و پرۆگرامی زۆر دروست کراون بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، بەڵام هەندێکیان پارەیان دەوێت و هەندێکیشیان کێشە بۆ کۆمپیوتەرەکەت دروست دەکەن ئەگەر بە باشی لیی نەزانیت.

من لێرەدا دەمەوێت جۆرێک باس بکەم کە خۆی لە ناو کۆمپیوتەرەکانی وەک ویندۆز ٧ و ویندۆز ٨دا هەیە و تەنانەت ئەو پڕۆگرامانەی کە بە پارە دروست کراون هەر هامان تەکنۆلۆجی بەکار دەهێنن و پێمانی دەفرۆشنەوە. تێبینی: من باسی ویندۆز ٧ دەکەم بەڵام ویندۆز هەشتیش زۆر جیاواز نیە..

١. پشکنینی بێ وایەرەکەمان Wireless:
سەرەتا دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەو وایەرلێس ئەداپتەرەی (Wireless Adapter) کە کۆمپیوتەرەکەمان بۆ وەرگرتنی ئینتەرنێت و پەیوەست بوون بەو بێوایەرانەی لە دەورمان هەن بەکاریدێنێت پشتگیری ئەم بەرنامەیە دەکات. بە تەکید تەنها کۆمپیوتەرە زۆر کۆنەکان پشتگیریان نیە بۆ ئەم بەرنامەیە.
یەکەم: کلیک لە ستارت بکە و لە ناو بۆشایی سێرچ بنوسە (cmd) پرۆگرامێک لە سەرەوە پیشان دەدات کلیکی بکە.

1-start-cmd
دوەم: دوای ئەوەی خالی یەکەمت جێبەجی کرد شاشەیەکی ڕەش دەکرێتەوە. لەوێدا ئەمەی خوارەوە بنوسە.

netsh wlan show drivers

و ئینتەر بکە لەسەر کیبۆردەکە. وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەگەر نوسینی بەرامبەر Hosted network supported دا یەس (yes ) هەبوو ئەوائەم پرۆگرامە پشتگیری دەکات و دەتوانی بەردەوام بیت لە خوێندنەوەی ئەم فێرکاریە. ئەگەر نوسرابوو (No) ئەوا ناتوانیت ئەمە بەکار بێنیت.

2-cmd-screen

٢. دروستکردنی پرۆگرام:

بۆ دروست کردنی بەرنامەکە پێویستیت بە دروست کردنی سێ شۆرتکەت هەیە
شۆرکەت دروست کردن:
کلیکی ڕاست بکە (Right Click) لەسەر هەرشوێنیکی سەر شاشەکە . دواتر کلیک بکە لە سەر New-> Shortcut

3-new-shortcut

یەکەم شۆرکەت:
شۆرکەتێک دروست بکە وەک لە سەرەوە ڕوون کراوەتەوە و ئەمەی تێدا بنووسە:

netsh wlan set hostednetwork mode=allow ssid=naw key=nheni

دواتر کلیکی Next بکە پەنجەرەیەکیتر دەکرێتەوە . لەوێدا دەتوانیت ناوێک لە شۆرکەتە بنێیت ،ناوی پێشنیارکراو (Setup Wireless) ،کلیک لە Finish بکە.
تێبینی:
١. لەو جێگەیەی کە نوسراوە naw دەتوانی هەر ناوێک بنوسی کە دەتەوێت لە ناوی بێوایەرەکەتدا(wireless) دەرکەوێت.
٢. لەو جێگەیەی کە نوسراوە nheni دەتوانی ئەو ووشە نهێنیە بەکار بهێنیت کە دەتەوێت بێوایەرەکەت (wireless ) هەیبێت کاتێک کەسێک دەیەوێت پەیوەستی بکات، بەڵام دەبێت لە ٨ پیت کەمتر نەبێت و باشترە لە پیت و ژمارە پێکهاتبێت.

4-next5-shortcutName
٣. کرتەی لای ڕاست بکە لە سەر ئایکۆنی شۆرتکەتی بێوایەرەکە (Wireless) و Properties هەڵبژێرە.6-shortcut-app

٤. دواتر Advanced هەڵبژێرە و Run As Administrator هەڵبژێرە و OK بکە.

٥. بۆ گۆڕینی ئایکۆنی شۆرکەتەکە وک خاڵی ٤ بکە و بەڵام لە بری Advanced کرتە بکەیChange Icon کرتە بکە و بە دڵی خۆت ئایکۆنێک هەڵبژێرە.

7-shortcut properties

8-administrator-tab

دوەم شۆرکەت:
شۆرکەتێک دروست بکە وەک لە سەرەوە ڕوون کراوەتەوە و ئەمەی تێدا بنووسە:

netsh wlan start hostednetwork

دواتر کرتە لە Next بکە و ناوێک بۆ ئەم شۆرکەتە دابنێ ناوی پێشنیارکراو (Start Wireless) .
تکایە خاڵی چوارەم و پێجەمی یەکەم شۆرکەت لێرە دوبارە بکەوە.

سێیەم شۆرکەت:
شۆرکەتێک دروست بکە وەک لە سەرەوە ڕوون کراوەتەوە و ئەمەی تێدا بنووسە:

netsh wlan stop hostednetwork

دواتر کرتە لە Next بکە و ناوێک بۆ ئەم شۆرکەتە دابنێ ناوی پێشنیارکراو (Stop Wireless) .

بۆ گۆڕینی ئایکۆنەکەی دەتوانیت خاڵی پێنجەمی یەکەم شۆرکەت لێرەش دوبارە بکەیەوە.

تێبینی/ دەبێت هەردوو شۆرکەتی (Wireless Setup) و (Start Wireless) بە شێوەی administrator کرتە بکرێن . واتا دەبێت کرتەی لای ڕاست بکەی لەسەریان و Open as Administrator هەڵبژێریت. نەک تەنها بە دەبڵ کرتە.


٣. پەیوەست کردنی ئینتەرنێت بە وایەرلێسەکەمان:

دوای دروستکردنی هەر سێ شۆرتکەتەکە. یەکەم شۆرکەت (Wireless Setup) دەبڵ کرتە بکە. بۆ دروست کردنی بەرنامەکە و دواتر کلیک لە دوەم شۆرکەت (Start Wireless) بکە. (تێبینی: دەبێت خاڵی چوار و پێنجی دروستکردنی شۆرکەتت لەسەر هەردوکیان جێبەجێ کردبێت ئەگەر نا کرتەی ڕاست بکە و Open as Administrator) هەڵبژێرە).

دوای جێبەجێ کردنی ئەوەی سەروە، لە سوچی خوارەوەی لای راست و لای کاتژمێرەکە کرتە لە نیشانەی بێوایەر(Wireless) دەکەین و ئینجا کرتە لە Open Network and Sharing Center دەکەین. وەک لەوێنەی لای چەپ بە پیتی ئینگلیزی (.Aو .B) ئاماژەی پێکراوە.

9-wireless-sign

دواتر پەنجەرەیەک دەکرێتەوە. لەوێ لە لای چەپی بەشی سەرەوە کرتە لە Change adapter settings دەکەین و پەنجەرەکە دەگۆڕێت.

10-change-adapter

هەموو ئەو ئەداپتەرانەمان پیشان دەدات کە بەکاردێن بۆ بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکەمان بە ئینتەرنێتەوە. یەکێک لەو ئەداپتەرانە بریتیە لە بێوایەرەکە (Wireless).

بۆ ئەوەی بزانین کام ئەداپتەر بریتیە لەو USB رەبتمان کردوە. کاتێک ئەو پەنجەرەیە کراوتەوە USBەکە دەربکە و دوای چەند چرکەیەک پێوەی بکەوە بزانە کامە لەم ئەداپتەرانە دیار نامێنێت و دواتر دێتەوە. هەر یەکێکیان بوو ئەوا ئەمەیان بریتیە لە USBەکە.

ئەوەی من لەم نمونەی خوارەوە بەکارم هێناوە بریتیە لە ئامێرێکی تیشکنێت. دوای لێکردنەوە و پێوا کردنەوەی بۆم دەرکەوت کە ئەمەی کۆتاییانە.

١. کرتەی ڕاست بکە لە سەر ئەداپتەرەکە
٢. Properties هەڵبژێرە.12-wireless-adapters٣. Sharing هەڵبژێرە.
٤. نیشانەی لە Allow other network users to connect through this computer's internet connection بدە.

13-local-network

٥. ئەم ئەداپتەرە هەڵبژێرە کە لە ژێری نوسراوە Microsoft Virtual WiFi Miniport.

ناوەکەی بە تێبینی لای خۆت هەڵگرە و لە ئەداپتەرەکاندا11-wireless-virtual

هەڵیبژێرە. لەم نمونەی مندا ناوەکە بریتیە لە Wireless Network Connection 2
٦. OK بکە و هەرچی ئامێرێکت هەیە پەیوەستی بکە بەم بێوایەرە و ئینتەرنێت بەکار بێێنە.

لە کۆتاییدا، ئەگەر نەتتوانی سێ شۆرتکەتەکە دروست بکەیت ئەوا لێرەدا دامانناوە و دەتوانیت داونلۆدیان بکەی و بەکاریان بهێنی و ناوی بێوایەرەکە (naw) و پاسۆردەکەی (nheni123)ە. بەهیوای سەرکەوتن.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢