ئەگەر بەکارهێنەری ماڵپەڕی گوگڵیت! سود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرە

نوسراوە لە لایەن کارزان تاهیر. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Google Search

لەکاتی گەران لە ماڵپەری گوگڵدا چەندەها هەزار ئەنجاممان نیشان ئەدات. لەوانەیە یەکەم بابەت یاخوود ئەنجام ئەوە بێت کە ئێمە مەبەستمانە، لەوانەشە ئەنجامەکانی دواتر بمان گەیەنێت بۆ ئەو شتەی کەمەبەستمانە.

بۆیە دەبێت ئێمە زیاتر لە چەند تابێک (Tab) بکەینەوە. بەکرداری کلیکی لای ڕاست و پاشان هەڵبژاردنی (Open link in new tab). وەک وێنەی (١-١)

وێنە (١-١)

بەڵام زانیاریەکەی ئێمە مەبەستمانە کارئاسانی بۆ ئێوە بکات ئەوەیە: کردنەوەی هەر لاپەڕەیەک لەئەنجامی گەڕانی گوگڵدا بەیەک کلیک. زۆر ئاسانە فەرموون:

١- لەبەشی سەرەوەی دەستە ڕاست کلیک لەسەر (Setting)بکە. وەک وێنەی(٢-١).

وێنەی (٢-١)

٢- پاشان ویندۆیەکی نوێمان بۆ دەکرێتەوە بەهێنانە خوارەوەی سکڕۆڵ باڕەکەی لای ڕاست ، پاشان کلیک لەسەر چوار گۆشەکە دەکەین وەک لە وێنەی (٣-١) دیارە. ئینجا کلیک لەسەر پاشەکەوت (Save) دەکەین. ئەنجامی کارەکەمان دەبینین، بەئەنجام دانی تەنها یەک کلیک لەسەر هەر لاپەڕەیەکی ئەنجامەکانی گەڕانی گوگڵ لەتابێکی نوێدا بۆمان دەکرێتەوە. 

وێنەی (٣-١)

تێبینی: لەبراوسەری فایەرفۆکس و ئەوانی تریشدا بەهەمان شێوەیە دەتوانن سودی لێوەربگرن.

هیوادارم کەمێک کاتتان بۆ بگێڕێتەوە سودی لێ ببینن.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢