Google Web Designer

نوسراوە لە لایەن سەپان. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Gwd

بەم دواییە گوگڵ بەرنامەیەکی بەلاشی خستە بەردەستی وێب دیزاینەرەکان، کە نیازییەتی وەک جێگرەوەیەک بۆ فلاش پرۆفیشناڵ پەرەی پێ بدات. لەم بەرنامەیەدا بە شێوەی دیزاین و کۆد دەتوانی ئەنیمەش درووست بکەی و بەرنامەکە خۆی کۆدی پێویست بۆ (CSS3) و (HTML5) دەنوسێت.

 گوگڵ لەبەر ئەم سێ هۆکارە ئەم بەرنامەیە بە پێویست دەزانێ:

  • (iOS) پالپشتی فلاش ناکات، بۆیە گوگڵ وای دەبینێت کە ئەدۆبی فلاش داهاتووی نییە.
  • مایکرۆسۆفت چیتر پەرە بە (Expression Web suite) نادات.
  • ئەگەرچی دواڤێرژنی ئەدۆبی فلاش (Flash Professional CC) پاڵپشتی (iOS) دەکات، بەڵام هاوشانی بەرنامەکانی کەی ئەدۆبی بوون بە مانگانە و بەکارهێنەری ئاسایی لەوانەیە نەتوانێت ئەم پارەیە دابین بکات.

ئەدۆبی پێش ئەوە لەم کێشانە بەئاگا بوو، هەربۆیە زۆر زوو هەوڵی دا پاڵپشتی (HTML5) و (CSS3) بکات. بەڵام ئایا بەرنامەیەک کە بە پارەیە دەتوانێت ململانێ بکات لەگەڵ بەلاش؟ ئەمە پرسیارێکە داهاتوو وەڵامی دەداتەوە.

پرسیار ئەوەیە گوگڵ بۆ ئەم کارە دەکات؟ وەڵامەکەی ئاسانە. گوگڵ داهاتی گەورەی بەهۆی ڕیکلامەوەیە و بۆ ئەمەش خزمەتگوزاری (Google AdWords)ـی هەیە، کە هەمووکەس دەتوانێ بەهۆیە ڕیکلام بۆ بازرگانییەکەی بکات. ئێستاش دەیەوێ ئەم بەرنامەیە بکاتە دیاری بۆ ئەو کەسانەی کە گیرفانیان بۆ گوگڵ کردۆتەوە تا چەند و چۆن حەز بکات پارە دەربێنێ.

بۆ داگرتنی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە

بۆ زانینی زانیاری زیاتر و فێرکاری کلیک لێرە بکە

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢