كۆمپانیاى (Kia) نمونەى ئۆتۆمبێلێكى كارەبایى نوێ لە ئۆتۆمبێلى (Soul)

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Kiasoulev

كۆمپانیاى (Kia) لە ساڵى داهاتوودا نمونەیەكى نوێى ئۆتۆمبێلى كارەبایى (Soul) لە ویلایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا ئاشكرا دەكات.

ئۆتۆمبیلەکە لەم هەفتەیەشدا ڕیكلامى بۆ كرا و هەتا ئێستا هیچ وێنەیەك یان تایبەتمەندییەكى ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەم نمونە نوێیە هەندێك جیاوازى هەیە لەگەڵ ئۆتۆمبێلى (Soul) ئاساییدا و كۆمپانیاى (Kia) دەڵێت كە یەكەم نمونەى ئەم ئۆتۆمبێلە تایبەتمەندیە باشەكانى ئۆتۆمبێلى (Soul) و چەند تایبەتمەندییەكى دیزاینی نوێى تێدایە كە هەوڵ دەدات بۆ باش كردنى سیستەمى هەوایى داینامیكى ئەم ئۆتۆمبێلە كە ئەمەش جیاوازى هەیە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكانى (Soul) ى ئاسایى.

وابڕیارە تایبەتمەندییە تەكنیكیەتەكانى ئەم ئۆتۆمبێلە كارەباییە لە ماوەى داهاتوودا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا لەگەڵ کردنەوەی ''پێشانگای ئۆتۆبیلی ئەمریکا'' ئاشکرابکرێت.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢