كۆمپانیاى گوگڵ پڕۆژەیەكى توێژینەوەى پزیشكى ئاشكرادەكات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

Larry Page

گوگڵ کۆمپانیایەکی نوێی بەناوی (Calico) ڕاگەیاند بە ئامانجی گرنگی دان بە کێشەکانی سەلامەتی بەتایبەت پیربوون و نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی. 

كۆمپانیا نوێیەكە سەرۆكایەتى دەكرێت لەلایەن سەرۆكى كۆمپانیاى (Apple) و (Genentech) (Arthur D. Levinson)ـەوە. ئەمەش هەنگاوێكى تازەیە لەم بوارەدا كە دوو كۆمپانیاى بەناوبانگى تەكنەلۆجیا پێكەوە کۆبکاتەوە.

لەم قۆناغە سەرەتاییەدا هیچ زانیارییەكى ورد نیە لەسەر پێكهاتەى كۆمپانیاكە، وە دیار نییە کە چ جۆرە نەخۆشییەک دەکاتە ئامانج وە ئایا کار دەکات لەگەڵ ڕێكخراوەکانی تر لە بوارى توێژینەوەى تەندروستیدا یان نا.

بەڕێوبەرى جێبەجێكارى كۆمپانیاى (Larry Page) دەڵێت: ''بە دڵنیاییەوە نەخۆشى و پیربوون كاریگەرى تەواوى هەیە لەسەر هەموو خێزانێك. گرنگیدانیکی ڕیشەیی بە زانستی تەندرووستی و بایۆتیکنەلۆجی، لەداهاتوودا لەوانەیە ژیانی ملیۆنان کەس بگۆڕێ''.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢