فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-9) گەشتى فڕینى دەست پێ دەكات

نوسراوە لە لایەن پەرستش. بڵاوکراوەتەوە لە بلۆگ

787 9 1024x768 Wallpaper

فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-9) ى نوێ شوێنى خۆى گرتەوە دواى ئەوەى یەكەم گەشتى خۆى ئەنجامدا لە ئاسمانى واشنتۆندا، كە ئەم گەشتەى ٥ كاتژمێر و ١٦ دەقیقەى خایاند لە (Paine Field marks)ەوە دەستى پێكرد كە بەسەرەتاى گەشتى تاقیكردنەوەى فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-9)ى نوێ دادەنرێت كە وا چاوەڕوان دەكرێت بچێتە ناو خزمەتگوزارى بازرگانیەوە لە ناوەڕاستى ساڵى 2014 ەدا.

جیاوازی فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-9) لەگەڵ فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-8) دا ئەوەیە كە (٦ مەتر)گەورەترە و دەتوانێت ٢٩٠ کەس هەڵبگرێت واتە ٤٠ كەس زیاتر لە (Boeing Dreamliner 787-8) هەڵدەگرێت. هەروەها فڕۆكەكە تایبەنمەندى ئەوەى هەیە كە كۆمەڵەى (14,800 بۆ 15,750 كیلۆمەتر)ى هەیە كە لە فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-8) دا (555 كیلۆمەتر)ـە.

لە گەشتى یەكەمیدا ئەم فڕۆكەیە (6,218 مەتر ) بەرزبوەوە و خێرایى فڕینیشى (250 knots) ە لەگەڵ سەرۆكى پرۆژەكە فڕۆكەوان (Mike Bryan) و لە ڕێكخستنیدا سەرۆكى فڕۆكەوانانى (787-) فڕۆكەوان (Randy Neville) بوو.

ئەمە یەكەم فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-9)یە و دووفڕۆكەى تریشى بۆ زیاد دەبێت لە تاقیكردنەوەكانى ئەم مانگانەى داهاتوودا، كە پاڵپشتى لێ دەكرێت بە دانانى مەكینەى ئەلكترۆنى (GEnx) لەسەر 1000 فڕۆكەى تر.

كۆمپانیاى (Boeing) دەڵێت كە لەسەر ڕێڕەوێكى ڕاست دەڕوات بۆ پێشكەش كردنى فڕۆكەى (Boeing Dreamliner 787-9) بە هێڵى ئاسمانى نیوزلەندى لە ناوەڕاستى ساڵى 2014 ە دا . هەروەها نمونەى گەورەترى سێیەم و دووەمى (Dreamliner) ى (787-10) لە بوارى كاركردندایە و وابڕیارە لە ساڵى 2018 پێشكەش بكرێت.

مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © ٢٠١٢